• نوێترین بابەت

    الخميس، 21 سبتمبر 2017

    خوێ و هەنگوین تێکەڵ بکەیت چی روودەدات ؟

    خوێ و هەنگوین تێکەڵ بکەیت چی روودەدات ؟



    بۆ ئەوەی لە شەودا خەوێكی قووڵ و خۆشت لێ بکەوێ، خوێ و هەنگوین لەبن زمانت دابنێ.
    لەو چەند ساڵەی دواییدا رێژەی نووستن لە شەوێكدا لای پیاوان و ئافرەتان لە 7-8 سەعات کەم بووەتەوە بۆ 6-7 سەعات، هەرچەندە جیاوازییەكە زۆر نییە، بەڵام كاریگەری هەیە لەسەر لەش و دەروونی مرۆڤ، چونکە رۆژی دوایی هەست بەماندووبوونێك دەكات. 
    لە رۆژدا مرۆڤ پێویستی بە لەشێكی چالاك هەیە بۆ ئەنجامدانی كارەكانی، بۆ ئەمەش دەبێ لە شەودا خەوێكی باشی كردبێت. بەڵام زۆر كەس هەن سەرەڕای ئەوەی لە شەودا خەوێكی باش دەكەن، كەچی لە رۆژی دواییدا هەست بە ماندبوون دەكەن.
    بۆ دەربازبوون لەو ماندووبوونە و بوون بە خاوەن لەشێكی چالاك پێویستیت بەو گیراوەیە هەیە:
    پێویستە 5 كەوچكی بچووك لە هەنگوین و یەك كەوچكی خوێ تێكەڵ بكەی و جوان تێكی بدەیت تا دەبێتە گیراوە، پاشان هەموو شەوێك بەر لە نووستن كەمێك لەو گیراوەیە لە بن زمانت دابنێی و بخەوی، ئەمەش رێگایەكی سروشتییە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتونین لە لەش، كە ئەو هۆرمۆنە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ لە كاتی خەودا دوور كەوێتەوە لە دڵەڕاوكێ و خەوێكی قووڵ و خۆش بكات.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خوێ و هەنگوین تێکەڵ بکەیت چی روودەدات ؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top