لە نیویۆرک پاسەوانەکانی ئەرۆدغان ھێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران
جارێکی تر پاسەوانەکانی "رەجەب تەیب ئەردۆغان" دەستدرێژییان کردە سەر ئەو کەسانەی لە ئوتێلێکی شاری نیویۆرک نارەزاییی خۆیان بەرامبەر سەردانەکەی "ئەردۆغان" بۆ ئەمریکا دەربڕیبوو. پاسەوانەکانی ئەردۆغان پەلاماری ئەو کەسانەیان داوە و لە ئوتێلەکە کردوویاننەتە دەرەوە.
ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە رایانگەیاندووە: ئامانجیان ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بووە لە ھەریەک لە توکیا و عێراق و سوریا.
لە مانگی مایسی رابردووشدا، لە میانەی سەردانێکی ئەردۆغاندا بۆ ئەمریکا، پاسەوانەکانی پەلاماری ئەو خۆپیشاندەرانەیان دا کە نارەزایی خۆیان بەرامبەر سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا دەربڕیبوو، کۆنگرێسی ئەمریکاش بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشەی کرد کە لەلایەن پاسەوانەکانی ئەردۆغانەوە کرایە سەر ئەو خۆپیشاندەرانەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناڕەزاییان بەرامبەر سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ واشنتۆن دەربریبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکیدا نیگەرانیی خۆی لە رووداوەکە پیشاندابوو و بۆ ئەو مەبەستەش، باڵیۆزی تورکیای لە واشنتۆن بانگھێشت کرد، دواتریش ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامدابوو لە ئەمریکا دەرکران.
بەڤیدیۆ
بەڤیدیۆ
0 التعليقات:
إرسال تعليق