ئه‌و راستیانه‌ی پێویسته بیزانین
دكتۆر محمد راتب النابلسی بانگخواز و په‌روه‌ردشكاری به‌ناوبانگی ئیسلامی ده‌ڵێت چه‌ندین راستی هه‌یه پێویسته بیزانین له‌وانه:
1- خراپترین جۆری تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه خانه‌واده بگه‌ڕێن بۆ كچێكی باش و ساڵحان بۆ كوڕه لاسار‌و خراپه‌كه‌یان .
2- كاتێك كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر وشه‌ی عه‌یبه پێش حه‌رام په‌روه‌رده ده‌بێت، سه‌رت سوڕنه‌مێنێ له پیاوێك خۆی نوێژ ناكات و به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت خۆت داپۆشه .
3- نه‌فام ئه‌و كه‌سه نیه خوێندنه‌وه‌و نوسین نازانێت ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه ئاراسته‌ی قیبله ده‌زانێت و نوێژ ناكات .
4- سێ شت كه رۆشت ناگه‌ڕێته‌وه ، وشه كه له زار ده‌رچوو، كات كه تێپه‌ڕی ، متمانه كه له ده‌ستتدا .
5- ژیان وه‌ك بازاڕێكی گه‌وره وایه‌و تێیدا ده‌گه‌ڕێیت و پیاسه ده‌كه‌یت و به ئاره‌زووی خۆت ئه‌و شمه‌كانه هه‌ڵده‌گریت كه حه‌زت لێیه‌تی، به‌ڵام بزانه له پێشه‌وه حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و نرخی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌ده‌یت كه هه‌ڵتگرتووه .
6- مردن چاوه‌ڕێت ناكات تا دامه‌زراوه‌ییت ، كه‌سێكی دامه‌زراو به‌و چاوه‌ڕوانی مردن بكه .
7- ئایا ده‌زانی مانای نزای ( حسبي الله و نعم الوكیل ) كه سته‌م لێكراو ده‌یكات یانی چی؟ واته گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كێشه‌كه له زه‌ویه‌وه به‌ره‌و ئاسمان !!!
8- لاڵ حه‌ز ده‌كات قورئان به ده‌نگه‌وه بخوێنێت ، كه‌ڕ حه‌ز ده‌كات بیبیستێت ، نابیناش حه‌ز ده‌كات بیبینێت ، ئێمه‌ش گیرۆده‌ی ده‌ستی مۆبایله‌كانمانین.
ئا : یاسین زه‌نگه‌نه
0 التعليقات:
إرسال تعليق