چیرۆكێكی زۆر خه‌مناك و كاریگه‌ر
گه‌نجێك دوو مانگ پێش ئه‌وه‌ی دایكی كۆچی دوای بكات ژنی ماره‌بڕی ئه‌م گه‌نجه پرۆسه‌ی ژن گواستنه‌وه‌كه‌ی دواخست بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌هۆی كۆچكردنی دایكی
دوای ئه‌وه‌ی كه ژنی گواسته‌وه ئیتر باوكی به‌جێ هێشت به‌ته‌نها چونكه باوكی كوڕ و كچی تری نه‌بوو له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ... ئه‌م كوڕه 5 ساڵ به‌بێ باوكی و به‌جیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دا ژیا و وه ماوه ماوه‌یش سه‌ری له باوكی ئه‌دا و هه‌ندێ جاریش ژنه‌كه‌یشی ئه‌برد له‌گه‌ڵ خۆی دا ... له‌گه‌ڵ ئه‌وش دا دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌چو بۆلای باوكی سه‌ردانی ماڵی خه‌زوریشی ئه‌كرد ژنی ئه‌م كوڕه زۆر جار وای له‌پیاوه‌كه‌ی ئه‌كرد كه زۆر ترین سه‌ردانی ماڵی باوكی خۆی بكات به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی نه‌یئه‌توانی به‌زۆر ژنه‌كه‌ی به‌رێت بۆلای ئه‌و باوكه ته‌نهایه‌ی كه بتاقی ته‌نها له خانویه‌ك دا ئه‌ژیا
ئیتر باوكی ئه‌م كوڕه ناو به‌ناو نه‌خۆش ئه‌كه‌وت كوڕه‌كه‌یشی داوای لێ كرد كه بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مانا بژی بۆئه‌وه‌ی چاویان لێی بێت و چاودێری بكه‌ن به‌ڵام باوكه‌كه ڕازی نه‌بوو به‌م داوایه‌ی كوڕه‌كه‌ی ... باوكه كه وتی من نامه‌وێت میوانێكی ڕه‌زا قورس بم لای ژنه‌كه‌ت ... !! به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی زۆر پێ داگری له‌باوكی كرد تا باوكی ڕازی بوو له‌گه‌ڵیا ڕۆیشت بۆماڵی كوڕه‌كه‌ی . ئه‌م شته له‌سه‌ر دڵی ژنه‌كه‌ی زۆر قورس و گران بوو وه هه‌مو كاتێك ئه‌م ژنه هیچ حسابێكی بۆ ئه‌و پیاوه پیره نه‌ده‌كرد هه‌موكاتێك هه‌مان خواردنی ئه‌دا به‌و پیاوه و خواردنی جیاوازی بۆ دروست نه‌ئه‌كرد چونكه ئه‌و پیاوه پیره كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك زه‌خت و شه‌كره‌و شتی تریشی هه‌بوو وه ئه‌بو خواردنه‌كانی سوێر‌و چه‌ور نه‌بێت و ئه‌بێت پارێزی بكردایه له‌خواردنه سوێر‌و چه‌وره‌كان وه وای لێ ئه‌كرد ناچار ئه‌بوایه ئه‌ویش هه‌مان خواردنی بخواردایه .. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م ژنه زۆر ناخۆش بوو ئیتر پیاوه‌كه‌یشی نه‌یئه‌زانی چی بكات وه تیا مابوو له‌و به‌ینه‌دا وه نه‌یئه‌زانی باوكی ڕازی بكات یان ژنه‌كه‌ی ... تاوای لێ هات ژنه‌كه به‌پیاوه‌كه‌ی وت داوا له‌باوكت بكه كه ژن بهێنێت و ئه‌و كاته هیچ پێویستی به كوڕ‌و بوكه‌كه‌ی نابێت تا خزمه‌تی بكه‌ن به‌ڵام كوڕه‌كه به‌م قسه‌یه‌ی ژنه‌كه‌ی ڕازی نه‌بوو چونكه وتی باوكم به‌م ته‌مه‌نه‌وه چۆن ئه‌بێت ژن بهێنێت به‌هه‌رحاڵ كاره‌كه به‌مه كۆتایی هات كه باوكی به‌رێت بۆ خانه‌ی به‌ساڵا چوان و تا له‌وێ خزمه‌ت بكرێت ..!! به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی دڵی پارچه پاچه ببو بۆ باوكی و دڵی بۆی ئه‌برژا كاتێك خوا حافیزی له‌باوكی كرد له‌و شوێنه و به جێی هێشت .... دوای هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی باوكی كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه باوكی كۆچی دوای كردبوو به‌هۆی نه‌خۆشی و ئه‌و كه‌ئابه‌و خه‌مۆكیه زۆر به‌هێزه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هی كه بردیان بۆ ئه‌و شوێنه ...!! به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوای بكات نامه‌یه‌كی بۆ كوڕه‌كه‌ی نوسی بوو وه تێیدا نوسیبوی :: كوڕی شیرینم ... زۆرخۆشم ویستی ته‌نانه‌ت له نه‌فسی خۆیشم زیاتر خۆشم ویستیت ... ئه‌زانیت خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانی من ئه‌و رۆژانهبون كه من له‌سه‌ر كاره‌كه‌م ئههاتمهوهو خۆم ئه‌كرد به ژوره بچكۆله‌كه‌ت دا‌و یاریه‌كی مناڵانه‌ی جوانم بۆت ئه‌هێنا یان هه‌ندێك نوقوڵ و شیرینیم بۆ ئههێنایت ... وه خۆشترین ساته‌كانی ژیانی من ئه‌و ساتانه نه‌بوو كه فێری مه‌له‌كردن و مهلهوانیتم ئه‌كرد .... وه خۆشترین كاته‌كانی ژیانی من ئه‌و كاتانهبوو كه ئهتم برد له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه كارم لێ ئه‌كرد ئینجا تۆ هه‌رچی وه‌ره‌قه‌ی سه‌ر مێزه‌كه‌م بو هه‌مویت ئهدڕان و ئینجا من بۆت پێ ئه‌كه‌نیم ... وه خۆشترین ساته‌كانی ژیانی من ئه‌و ڕۆژانه بوو كه ده‌ستم ئه‌كرد به گیرفانهكانماو هه‌رچی پاره‌م پێ بوایه بۆتم ئه‌دا به جل و به‌رگی زۆر جوان و خۆیشم به پێڵاوه دڕاوهكانمهوه هاتو چۆم ئه‌كرد و گوئییشم پێ نه‌ئه‌دا
كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌م من هیچ لۆمه‌ت ناكه‌م وه زویریش نابم لێت ... به‌ڵام كاتێك كه من ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ئه‌نوسم ئێستا فرمێسك بهچاوهكانما دێته خواره‌وه به‌هۆی ئه‌و خه‌مه‌ی كه له‌خۆمی ئه‌خۆم وه ئه‌و خه‌مه‌ی كه بۆخۆمی ئه‌خۆم ...!! وه من هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه كۆتایی ژیانم له باوه‌شی تۆدا نه‌بێت و وه تۆ كفنم نه‌كه‌یت و نهم خه‌یته گۆڕه‌وه
من ئێستایش هه‌ر خۆشم ئه‌وێیت و وه هه‌تا هه‌تایه هه‌ر خۆشه‌ویستی منیت
باوكی دڵسۆزت ( .......................... )
وه‌رگێڕانی Abwbakr Shafiq
0 التعليقات:
إرسال تعليق