• نوێترین بابەت

    الخميس، 21 سبتمبر 2017

    ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ توشی شكستێكی چاوەروان نەكراو هات هۆکاری شکستەکە چی بوو؟

    ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ توشی شكستێكی چاوەروان نەكراو هات

    لە هەفتەی پێنجەمی لالیگادا یانەی ریال َمەدرید لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی ریاڵ بیتس كردو یارییەكەی بە تاكە گۆڵێك پێ دۆراند .

    مەدریدییەكان لەم وەرزەدا خراپترین ئاستی خۆیان لە سانتیاگۆ پێشكەش دەكەن چونكە لە كۆی پێنج یاری سێ یارییان لە سانتیاگۆ ئەنجامداوە و هیچ یارییەكەیان نەبردووەتەوە لەو سێ یارییە دوانیان یەكسان بوون وە سێیەمیشیان دۆراند.

    هەرچەندە ریاڵ ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی رۆناڵدۆی بۆ گەرابویەوە بەڵام سودیان لە تواناكانی وەرنەگرت و دوای لە دەستدانی چەندین هەلی گۆڵ كردن لە رێگەی هێرشبەرەكانی یانەكەی مەدرید سێ خاڵی یارییەكەی لەدەستدا.

    پێش ئەوەی یارییەكە كۆتایی پێبهێنرێت بە خولەكێك هێرشبەری یانەی ریاڵ بیتس ئەنتۆنیۆ سانابیریا  توانی بە لێدانێكی سەر گۆڵی سێ خاڵی یارییە تۆماربكات و زەیدان توشی بارودۆخێكی خراپ بكاتەو ەلە یانەكەی.

    ئێستا ریاڵ مەدرید لەكۆی پێنج یاری خاوەنی تەها هەشت خاڵەو لە پەلی حەوتەمی خولەكەدایەو ریاڵ بیتس بە نۆ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ توشی شكستێكی چاوەروان نەكراو هات هۆکاری شکستەکە چی بوو؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top