• نوێترین بابەت

    السبت، 23 سبتمبر 2017

    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس ( بەشی دووەم)


    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس 

    بەشی دووەم
    نوسینی : سارا حەمە ئەمین
    ئیتر کە وای وت و تێگەشتم من هەموو گیانم ئیفلیج بوو وەستام هیچم پێ نەئەوترا خوایە گیان ئاخر لەسەر چی وا لە من ئەکا هیچ هەڵەیەکم کردووە؟ پێم وت کاک ڕێبین تکایە ژیانم تێک مەدە من تازە ژیان بناید ئەنێم من خوێندکارێکم بیهێنە بەرچاوت یەکێک وا لە خوشکەکەی خۆو بکا ئاخر من بەزۆر پارەی کۆلێژم بەهەزار ڕەزیلی دابین کردووە ئاخر ئەو بڕە پارەیە تا ئێستە لە ماڵی ئێمەیا نیوەی ئەوەش مەوجوود نەبووە ویژدانتبێ توخوا وازم لێبینە ئەیوت سوێن بەخوا ئێستە هەمووی بڵاو ئەکەمەوە تەنها هی تۆش نا هی چەن ئەندامێکی ماڵەوەتانم لایە هەموو بڵاو ئەکەمەوە بە دێکۆمێنتێک منیش هیچم پێ نەئەوترا یەکەم جارم بوو بچمە حاڵەتی وا ناخۆشەوە هێشتا بڕوام بەچاوەکانی خۆم نەئەکرد ئەموت تۆ بڵێی ئەوە ڕاست بێ یەکێک هێندە بێ زەمیر بێت!!! کۆمپیوتەرەکەم کوژانەوە و دڵم پڕ بوو لە خەفەت بە هەموو تەمەنم چەنم ناخۆشی دیوە قەت ئەوەندە خەفەتم نەخواردووە گریانێک زۆرم لە قورگا مەڵاس یابوو من خوێندکارێکم خەڵک ئەمناسێ خەڵک خێزانەکەم ئەناسێ ئاخر سبەی بە چ ڕوویەکەوە سەیری ڕەفیق و خزم و خوشکو باوکو دایکم بکەم!! ئەو ئێوارەیە هەر ئەگریام ئینجا بیرم کەوتەوە کە من خوایەکم هەیە تۆ بڵێی لەم کاتە هەستیارەیا فریام نەکەوێت!! دەستم کرد بە نوێژ کردن تا نزیک سەعات یەکی شەو هەر ئەپاڕامەوە لە خوا ،کە یان هیدایەتی ئەو کوڕەبا یان لەناوی با بەڕاستی زۆری ئازار پێ چەشتم بەو قسانە بەو کردەوەیەی بەراستی هەندێ کەس ئەندامێکی نیە دڵی نیە کەم ئەندامە بەڕاستی ئەو شەوە زۆر ئەگریام بۆ حاڵی خۆم ئاخر باوک و دایک و خوشکەکانم چ تاوانیان هەیە وێنەیان بڵاو بکرێتەوە!! هەموو وێنەی کۆمپیووتەرەکەی دزیبوو وێنەی کامێرای کۆمپیوتەرەکەشی لابوو بەڕاستی ئەو شەوە تاکە کەس کەبتوانم هانای بۆ بەرم خوا بوو جگە لەو کەسم نەبوو زۆر پاڕامەوە کە ژیانم نەفەوتێنێت ئەو کوڕە .. نەمەتوانی بخەوم لەبەر گریان نەمەتوانی بەتەواوی سوڕەتەکانی قورئان بخوێنمەوە چونکە هیچ ئومێدێک نییە بۆ ڕزگار بوونم لەو کێشەیە کەسێکی بێ ئەخلاقی واش هیدایەتی بەچی ئەدرێ بەڕاستی زۆر ئاستەمە کەسێکی دوور لە دین و ئیمان و هەموو ئاکارە جوانەکان هیدایەت بدرێ هەرچەن ئەمە ئیشی خوایە بەڵام من پێم ئەستەم بوو گریان نەیەهێشت بخەوم ئیتر تا دوای نوێژی بەیانی من هەر ئەگریام و زیکرم ئەکرد و ئەپاڕامەوە دواتر چوومە سەر کۆمپیوتەرەکەم کامێراکەیم بە تیپ داخست وپاشان فەیسبووکم کردەوە کوڕەکە مەسجی ناردبوو وتی ئەگەر ئەتەوێ سبەی دێم بۆ سلێمانی بۆلات لە کافتریایەک قسە ئەکەین لەسەر ئەو مەوزوعە بەڵام ئەگەر بێتو یەک کەس بەمە بزانێ یان هەواڵی هەر شتێکت بە کەسێک دابێ ئەوە من زوو ڕزگارم ئەبێ بەڵام تۆ وێنە و شتەکانتم لایە لێرە برادەرێک دا ئەنێم لەسەر کۆمپیوتەر هەرکات زانی من شتێکم بەسەرهاتووە ئەوا تۆ ئەبیتە باسو خواسی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فۆتۆشۆپ هەزار تۆمەتی ئەخلاقیت بۆ دروستەکات نەک جارێ هەزار جار ڕسوا ئەبن خۆت و خێزانەکەشت هەرچۆنێبێ وتم باشە سبەی ئیجازە ئەکەم و لە فڵان شوێن یەک ئەبینین بەس توخوا کاک ڕێبین با ئەمەش بەشێکی پلان و درۆ کانت نەبێ سوێن بەخوا زۆرت ئازار داوم نازانم بڵێم چی زۆرم دووعا لێکردوویت بڕواکە ئێستەش گریان بەری نەیاوم وتی پارە هەموو شتێک چارەسەر ئەکا هەرچەن من بەس پارەشم ناوێت ئەبێ ئەوەی سەخت و نەکراوبێ تۆ بۆمی بکەیت و بتوانی دام بمرکێنیتەوە لەو حەزە گەنجانانەم تێر بکەیت ئەبێ تۆ هەموو ئەوانە بکەیت گەر ناشی کەیت من ئابڕووت لا ئەبەم وات لێ ئەکەم کە خۆزگە بە حاڵی سۆزانیەک بخوازیت. 
    ئائەمە قسەکانی بوو منیش تا بێ ناخم زیاتر ئەسوتێت گڕم گرتبوو بڵێم سەد سوژدەم بۆ خوا بردبێ هەڵبەتە درۆ نییە تا دونیا تەواو ڕوناک بۆیەوە هەر چاوەڕێی نامەی بووم هەر نەینارد بەهەرحاڵ من ئیجازەم وەرگرت بۆ ئەو ڕۆژە پاشان دوای سەعات یانزە نیوەڕۆ مەسجی نارد وتی ئەوە ژمارە تەلەفۆنم بەڵام بیرت بێت من چیم پێ وتوویت یەک هەڵە بکەیت ژیانت تیا ئەچێ منیش بەو ئاواتەوە بووم بێت بۆلام و بپاڕێمەوە لێی قەینا با من بکەومە بەسەر پێیەکانیشیا با ماڵەوەمان ڕسوا نەبێت با نەبمە هۆی ڕەنجاندنی دڵی باوکم هەرچیەک بێت خوا خۆی ئەزانێ کە من بێ تاوانم ! ڕێبین نامەی نارد وتی ئەوە من لە قەڵادزێوە ئەکەومە ڕێ و دێم بۆ ئەو شوێنەی کە پێم وتی منیش بە حەشاماتێک ئازار چەشتنەوە وتم باشە! کاتێک کە چووم بۆ ئەوێ هەرچەن چاوەڕێم کرد هەر نەهات و دەنگی نەبوو وتم تازە تەواو ئیلا ئەمەش بەشێکی فێڵەکانی بووە یان وێنەی گرتوم یان شتێکی هەر بەدەستەوەیە ژمارەکەی لامبوو نەمەزانی تێل بکەم یان نەیکەم ! بەڕاستی یەکەم جارم بوو تێل بۆ کەسێکی نەناسراو بکەم ئەویش لە ناچاریا بەڕاستی زۆر سەخت بوو تێلم بۆ کرد دەستم بە مۆبایلەکەوە ڕاگیر نەئەکرا هەر ئەلەرزی و چاویشم پڕ بوو لە فرمێسک چەق وەستابووم هێواش هێواش ترپەکانی دڵم خێرا ئەبووەوە یەکەم زەنگم لێدا هەڵی نەگرت دووەم زەنگم لێدا کەسێک هەڵی گرت زۆر شپرزە بوو وتی بەڕێز تۆ ئەم کەسە ئەناسی؟ نەمەزانی بڵێم بەڵێ یان نا وتم بۆ تۆ کێی؟ وتی بەڕێزم هیچ مەشەڵەژێ ئەم کوڕە توشی ڕووداوێک بووە لە ڕێگای ڕانیە و سلێمانی ئێساش وا بەرەو نەخۆشانەی سلێمانی ئەبەین بۆ فڵان نەخۆشخانە و ترس لە دڵتا نەبێ ئیشاڵا ئەژیەت کە ئەوەم بیست ڕاست وتم ببورە من هاوڕێیەکی دووریم پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە بکەن و دام خستەوە ئینجا زانیم کە خوای گەورە دووعاکانی قبوڵ کردووم ئینجا زانیم خوای گەورە یارمەتی هەموو کەسێک ئەیات هەرچەن هێشتاش مەترسی لەسەر ئەو ڕەسم و شتانەبوو بەڵام من ئەموت گەر خوا لەبەر من وای لێکردبێ زۆر ئاسانە حەیای من بپارێزێ گەر لەبەر دووعای من وای بەسەرهێنابێت ئەوا زۆر ڕوونە کە خوا لە پشتمە بەڕاستی فرمێکسی خۆشی لە چاوەکانم دەرەهات بەڕاستی هەموو برینەکانی دڵم ساڕێژ بوو بەو قسانە چوومەوە بۆ ماڵ و دونیایەک سوپاسی خوام کرد بۆ ئەوەی منی پاراست بەڵام هێشتا کۆتای نەهاتووە و چاوەڕێی بەشی سێ بن بزانن ڕێبین چی بەسەردێت
    سارا حەمە ئەمین
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس ( بەشی دووەم) Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top