• نوێترین بابەت

    الأحد، 17 سبتمبر 2017

    نامەوێ بتانترسێنم،بەلام ئاوایە...تەنها بۆ مێژوو

    نامەوێ بتانترسێنم،بەلام ئاوایە...تەنها بۆ مێژوو

    کارم بەسەر پەڕلەمان وکاراکردنەوە،کام حیزب و جوڵانەوە بەشداری دەکات یان نایکاتەوە نیە،ئەمانە هەمووی گاڵتەجاڕیە،خەتەکەی تورکیاو میتی تورک نوسیویەتیەوە،بنەماڵەی بارزانی و بەشێک لە یەکێتی جێبەجێیدەکەن.
    گێمی یەکەمم بە نوسین وبە لایف باسکردوە،کە مەسعود باسی دەولەت و سەربەخۆیی دەکرد،پەیوەندی بە ڕێکەوتنی ئەردەن و هاتنی داعشەوە هەبوو،بۆ دابەشبوونی عێراق،بە سێ بەش،شیعەکان+ سونەکان بە ڕێبەرایەتی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی+ بنەماڵەی بارزانی،ئەم دوانەی ئاخریان بەتەواوی مۆرکی تورکیاو بەرەی سونەی پیوە دەبوو،تورکیا دەیتوانی بەو دوانە هەم شەڕی کوردانی ڕۆژئاوا بکات هەم پارتی کرێکاران،ئەوە ئیتر شکستی خوارد ونەکرا،ئەمریکاو هاوپەیمەنەکان و ئێران هتد نەیان هێشت.
    ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت و جاڕی سەربەخۆیی بدرێت بە کەرکوکەوە یان بێ کەرکوک، هەمو ئەمە پیلانی تورکیایەو تەواکردنی یاریەکانی گێمی یەکەمە کە شکستی خوارد بە ڕاماڵینی داعش و سەرکەوتنی ئەمریکاو هاوکارەکانی و ڕۆژئاوای کوردوستان،چونکە شکستی داعش،ئۆتۆمایکی شکستی بەرەی تورکیا بوو بە پارتیشەوە.
    تورکیاو هەندی ناوەندی ئیسرائیلی دەیانەوێت دەوڵەتۆکەیەک بۆ بنەماڵەی بارزانی دروست بکەن،وەک وتم ئەگەر بە کەرکوکەوە بێت ئەوە زۆر باشترە،چونکە تورکیای ئەردۆغان کەرکوک و موسڵی دەوێت،تا ئەوجێگایەی بتوانێ کاری بۆدەکات،تورکیا لەم ڕێگایەوە دەیەوێت بەر بە دامەزراندنی سەربەخۆیی حەقیقی کوردان بگرێت بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا، شتێک بە ناوی سەربەخۆیی درۆینە بۆ بنەماڵەی بارزانی دروست بکات،تا ئەوکاتەی بە مەرامەکانی خۆی دەگات.
    بە کورتیەکەی،ئەگەر ڕیفراندۆم لە قۆناغی یەکەمدا عەمەلی بکرێتەوە،ڕەنگە چەندین مانگ سەربەخۆیی نەخرێتە واری کرداریەوە،ئەم چەند مانگە سەرقاڵی دانیشتن وبێنەو بەرە بن، بەلام دیسان دەبێت بیکەن،لەم کاتەدا، شەڕەکان دەست پێدەکات بۆ ڕاکێشانی قاچی ئێران بۆ شەڕ لە سەر زەویەکانی عێراق،وەک چۆن ئێران چەندین سالە لە سوریا شەڕدەکات، لە عێراقیش دەیکات.
    دیارە عێراق و حەشدی شەعبی پەلاماری هەرێم دەدەن،تورکیا ئەو قەولەی داوە بە بنەمالەی بارزانی کە دەیان پارێزێت،لێرەوە شەڕەکان دەست پێدەکات،دیار نیە لەو کاتەدا ئەمریکا دەکەوێتە بەینەوە یان دەبێتە تەرەف،ئەگەر ببیتە تەرەف لام ڕوونە نابێتە تەرەفی ئێران و ڕوسیاو چین،چونکە ئەو ناوەندانەی ناوم هێناوە سەرەتا دەیەوێت ئێران بە لاوازی یان بە ڕوخاوی ببینێت، وەک ئیسلامی شیعە لە قۆناغی یەکەمداو دوایش تورکیا وەک سونە،هەمو وئەم یاریانەیش بە خوێن یەکلا دەبێتەوە نەک بە دانیشتن،چونکە دروستکەرانی داعش ئەمەیان دەوێت لە ناوچەکەدا ڕووبدات.
    ئەم کێشانە تا ناوەڕاستی سالی ئایندە دەڕوات ،لەوکاتەدا شەرەکان رەنگە ئیقلیمی ،ئەوەی مسۆگەرە شەڕی ناوخۆییە بە تەواو کڵپە بستێنی.
    ئەوەی کە دەمەوێ ڕێک و ڕاست بڵێم،بالێک لە یەکێتی کۆسرەت ومەلا بەختیارهەم یەکێتی ناوچەی سلێمانیان فرۆشتوە،ئەوەیشی کە زۆرترین زەرەر دەکات ناوچەی سلێمانی و کەرکوکەو کاولکاری و کوشتو بڕ رووی تێدەکات و دەبێتە مەیدانی شەڕێکی سەخت،ئەمە بەومانایە نایەت کە جێگاکانیتر سەلامەت بن.

    خۆ ئەگەریش ڕیفراندۆم نەکرێت ئەوە تەواوی ئەم کێشانە تەنها دوور دەخاتەوە.
    کێ بروا دەکات یان نایکات کەیفی خۆیەتی،،با ئەم قسانەی من بمێنێتەوە بۆ مێژوو.


    ئارام ئەحمەد
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نامەوێ بتانترسێنم،بەلام ئاوایە...تەنها بۆ مێژوو Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top