داهـــــــــــێنانە پزیشکیەکەی
دکتۆر عـــــــــــــــــــــــبدالواحد
نەخۆشییەك هەیە پێی دەوترێت ناسۆری پشت بە ئینگلیزی
pilonidal sinus coccyx
ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی موو لە کلێنچکە یاخود نەهاتنە دەرەوەی مووەکە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی ئیلتیهاب و ئازارێکی زۆر لە کەسی تووشبوودا کە سەر ئەنجام سەر دەکێشێت بۆ نەشتەرگەری، هەندێکات ئەم نەخۆشیە دوای نەشتەرگەریش هەڵدەداتەوە، لە ڕابردوو کە ئەم نەشتەرگەرییە دەکرا شوێنەکەی چاڵ دەبوو وە نەدەدوراشەوە.
دوایی دورینەوەشی بە دوادا هات.
دکتۆرعبدالواحید چی کردووە؟
دکتۆر عبدالواحید بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەکی ماددە کە پێکهاتووە لە خەنەو ماددەی تر بۆ ئەم نەخۆشیەی بەکارهێناوە لە ئەنجامدا چەندین نەخۆش لە ئازاری بەنج و نەشتەرگەری و زیاد لە نیو ملیۆن دینار ڕزگاری بووە ئەوە جگە لە سۆندە دانانی دوای نەشتەرگەری و کەوتنی بۆ ماوەی دو هەفتە لە جێگادا و هاتن و ڕۆشتن و سەردانیکردنەوەی بۆ لای دکتۆر، لە کۆتایدا ئەمەش بووە چارەسەرێکی تازەی پزیشکی بە کاتێکی کەم و کەمکردنەوەی ئازار و گەڕاندنەوەی مەسرەف بۆ نەخۆش.
0 التعليقات:
إرسال تعليق