مستەفا ئەحمەد
لەمانگی 11ی ساڵی1947 لەشارۆچکەی عەربەت لەدایک بووم، ئەوکاتە باوکم چایخانەو دوکانی هەبووە لەوێ کەدایکمی هێناوە و ئیتر من لەوێ لەدایک بووم، پاش دووساڵ باوکم ئەمری خوا دەکات و وابزانم ساڵی 50 کۆچی دوایی کردوە، بەهەرحاڵ هیچ شێوەو شتێکی نایەتەوە پێش چاوم، دوای ئەوە دایکم بەخێوی کردووین، دایکیشم چایخانەکەی بۆ نەچۆتە رێوە و کردوویەتی بەدوکان، دوکانەکەش وردە وردە ژیانی پێ دابین کردووین، دایکم پێش ئەوەی شووبەباوکم بکات و براکانیشی لەسلێمانی بوون بۆیە دەگەڕێیتەوە سلێمانی، ئیتر لێرە درێژەیدا بەدوکانەکەی تاساڵی 1992 ئەمری خوای کرد، منیش لەسلێمانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیم تەواو کرد، وەلەساڵی 1967 ئامادەییم تەواو کرد، وەلەڕێگەی قوتابخانەوە وردە وردە تێکەڵی کاری هونەری ببووم، ئالودەیەکی سەیرم هەبوو بۆ ئیشی شانۆ و نواندن، یەکەمجار لەدوای سێی ناوەندی هەوڵمدا بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەکان رێک نەکەوت.
0 التعليقات:
إرسال تعليق