• نوێترین بابەت

    الأحد، 3 سبتمبر 2017

    جەنگی ستالین گراد


    جەنگی ستالین گراد

    ئەم جەنگە لە بەرواری 23/8/1942 دەستی پێکرد و لە بەرواری 2/2/1943 بە کۆتا هات کە بە یەکێک لە شەڕە بەناوبانگەکانی جەنگی دووەمی جیهان دادەنرێت. تیایدا سوپای

    ئەڵمانیای نازی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی داگیرکردنی شاری ستالینگردییان دا لە خاکی یەکێتی سۆڤییەت، کە دەکەوێتە باشوری ڕوسیا و کەناری خۆرهەڵاتی ئەوروپا و ئێستا بە ڤۆڵگراد ناسراوە.
    ئەم جەنگە بە نزیکی و توندی هێرشەکانی دەناسرێت بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێ بوونەکان، چ لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی یاخود هێرشی زەمینی ڕاستەوخۆ بێت؛ هەروەها بە گەورەترین و خوێناویترین جەنگ ئەژمار کراوە کە مێژووی جەنگەکاندا. 
    پاشان شکستە جەرگ بڕەکەی سوپای ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی لەم جەنگە وای کرد کە بە یەکێک لە جەنگە ستراتیجیەکان دەناسرێت. 
    دواتر ئەم جەنگە بو بە هۆی گۆڕینی کایە سەربازییەکانی ئەوروپا، و پاشان سوپای نازییەکان بۆ قەرەبووی شکستەکەیان پاشەکشەیان کرد لە بەرەی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا.
    دەستپێکی جەنگەکە، بە هێرشی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی لە کۆتایی هاوینی 1942 دەستی پێکرد کە تیایدا یەکەی شەشی سوپا بە پێداویستیەکانییەوە بە هاوکاری یەکەی چواری تانکی سوپا و هێرشی ئاسمانی توندی فڕۆکەکان کە بوو بە هۆی خاپور کردنی بەشێکی زۆری شارەکە وکردنەوەی ڕێگا بۆ چونە ناوەوەی سوپاکە.
    ئینجا شەڕەکە پەرەی سەند بۆ شەڕی ناو باڵاخانەکان و هەردولا هێزی پاڵپشتی زیاتریان دەناردە ناو شارەکەوە.
    دواتر و لە ناوەڕاستی مانگی یازدەی ساڵی 1942 هێزی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی پاشەکشەیان بە هێزەکانی سۆڤیەت کرد و ناوچەیەکی بەرتەسکی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری ڤۆڵگایان بە دەستەوە مایەوە.
    بەڵام دواتر لە بەرواری 19/11/1942 هێرشی پێچەوانەی هێزەکانی سۆڤیەت کە بە ئۆپەراسیۆنێکی دوو قۆڵی بە ناوی ئۆرانوس
    دەستی پێکرد کە ئامانج لێی هێزە هەنگاری و ڕۆمانییەکان کە خاڵی لاوازی هێزی ئەڵمانییەکان بوو، ئەرکی ئەم هێزە پاراستنی باڵەکانی یەکەی شەشی تانکی سوپا بوو.
    هێرشەکان سەرکەوتو بوون و هێزە هەنگاری و ڕۆمانییەکان شکان و یەکەی شەشی تانکی سوپا گەمارۆدرا لە ناو ستالینگراد. پاشان هیتلەر فەرمانی بە سوپاکەی کرد کە هەوڵی پاشەکشە نەدەن و هاوکاری هێرشی ئاسمانی بۆ ناردن بۆ شکاندنی ئابڵۆقەکەی سەریان. 
    جەنگەکە دوو مانگی دیکەی خایاند و لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 1943 هێزە ئەڵمانییەکان پێداویستی سەربازی و خواردنیان لێبڕا و پاشماوەی یەکەی شەشی تانکی سوپا کەوتە دەستی هێزەکانی سۆڤیەت.
    جەنگی ستالینگراد 5 مانگ و هەفتەیەک و سێ ڕۆژی خایاند.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: جەنگی ستالین گراد Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top