راپۆرتێکی گرنگ ...چۆن پەنابەرەکانی باشور ، رزگارکران؟!.
ئەوان ئێستا ئازادن لە کانتۆنی عەفرین..
پێشتر هەواڵیکمان بلاوکردەوە سەبارەت بە تەسلیمکردنی ١٣٥ کەس لە پەناهەندەکانی باشوری کوردستان بە بەناو ئۆپزسیۆنی سوریی .
پاش بلاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیاکان و لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا ، خۆسەری دیموکراسی کانتۆنی عەفرین ، دەستەی بەرێوەبەری جڤاکی بە هەماهەنگی مانگی سوری کورد کەوتنە خۆ بۆ دەربازکردنی ئەو ١٣٥ کەسە ، لە کۆتاییدا بە هۆی بەگەڕخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو دەڤەرە ، توانرا رزگاریان بکەن بەسەلامەتی بیانگەیەننە کانتۆنی عەفرین.
ئێستا ئەو ١٣٥ کەسە کە زۆرینەیان ژن ومنداڵن ، لە کانتۆنی عەفرین لە ناو کەسوکاری خۆیانن ، هەموو پێدوایستییەکی پزیشکی خۆراک ومانەوەیان بۆ تەرخانکراوە ، لەم رۆژانە رێورەسمی گێڕانەوەیان بۆ باشور بۆ دابین دەکرێت.
جێگای باسە ئەم ١٣٥ کەسە لە رێگای چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن ، دەستگیرکرابوون و پاش ئەشکەنجەدان ، تەسلیم بە گروپە تیرۆریستەکانی سوریا کە سەر بەتورکیان کرابوون.
چەندانێکیان بۆ رۆژنامەوانانی ئەنها لێدوانیانداوە و منیش بۆ خۆم قسەم لەگەڵ ئەو رۆژنامەوانانە کردووە ، دەڵێن: کاتێ ئەو پەناهەندانە گوتویانە، پاش ئەوەی زانیویانە کوردن ، ئەشکەنجەیان کردوون و بێرێزیان پێکردوون.
لەناو ئەو پەناهەندانە زیاتر لە ١٣ کەس ئێزیددی هەیە ، نەیانوێراوە بڵێن ئێمە ئێزیدین ، بەڵکو گوتویانە ئێمە خەڵکی دهۆکین.
جێگای باسە ، پارتی و ئاکەپە لە پلانی ئەوەدان ، باشوری کوردستان بەتایبەتی ناوچەی سۆران چۆڵ بکەن لە مرۆڤ ، بۆ ئەوەی بە هاسانی دیموگرافیای باشوری کوردستان بگۆڕدرێت.
پیلانی ریفراندۆم کە پرۆژەی ئاکەپەیە ، بۆ بە حەلەبکردنی کەرکوکە وەک قۆناغی یەکەم دواتر ناوچەکانی دیکە , ئامانجیش بۆ ڤاڵاکردنی کەرکوک وناوچەکانی دیکەیە لە کورد.
0 التعليقات:
إرسال تعليق