• نوێترین بابەت

    السبت، 23 سبتمبر 2017

    ڤێرژن و شیكاریە كوانتەمیەكان بۆ هێز

     ڤێرژن و شیكاریە كوانتەمیەكان بۆ هێز


    ‎یەكەم هێز كە ڤێرژنە كوانتەمیەكەی بۆ دروستكرا هێزی كارۆموگناتیسی بوو كە ناویان لێنا (ئەلكترۆداینامیكی كوانتەم) 
    ‎یانیش بە كورتكراوەی بە (QED) دەنوسرێت
    ‎لە ساڵانی ١٩٤٠كاندا لەلایەن زانا فەینمان و هەندێك كەسی ترەوە گەشەی پێدراو بوبە یەكەمین مۆدێڵ بۆ بواری كوانتەم
    ‎بیرمان نەچێت لە هەموو تیۆریە كلاسیكەكاندا هێزكان بەهۆی كایەوە دەگوازنەوە ،بەڵام لە بواری كوانتەمدا هێزەكان بە هۆی كۆمەڵە تەنۆلكەیەكی جۆر بە جۆر كە بۆزۆنیەكانیان پێدەگوترێت وێنادەكرێن ، ئەم تەنۆلكانە هەڵگری هێزەكەن و بە هاتو چۆ لەنێوان تەنۆلكەكانی مادە دا هێزەكان دەگوازنەوە
    ‎گرنگە بیزانین كە تەنۆلكەكانی مادە بریتین لە فیرۆمینەكان ، ئەلكترۆنەكان كوارگەكان نمونەی فیرۆمینەكانن هەروەها فۆتۆنەكان یان تەنۆلكەی دروستكەری ڕوناكی نمونەی بۆزۆنن ئەوە بۆزۆنە كە هێزی كارۆموگناتیسی ئەگوازێتەوە

    ‎قەرزاری فەینمانین بەوەی میتۆدێكی گرافیكی گونجاوی گەشە پێدا كە مێژوی جیاواز تیایدا بەكار دێت، میتۆدێك نەك تەنها بۆ كرۆداینەمیكی كوانتەم بەڵكوو بۆ هەموو تیۆریە كوانتەمیەكان بەكاردەهێنرێت

    ‎زانا فەینمان تەواوی هێڵكاریە كوانتەمیەكانی لەسەر ئۆتۆمبێڵەكەی بە شێوازێكی هونەری كێشرابوو
    ‎بەتایبەت هێڵكاری دو ئەلكترۆنی پرژراو لەیەك
    ‎لە ساڵی ١٩٨٨ دا فەینمان مرد بەڵام تا ئێستا ئۆتۆمبیلەكەی لە گەراجێكە لە نزیكی كاڵتج لە باشوری كالیفۆرنیا دانراوە




    ‎هێمن كافرۆشی
    سەرچاوە: كتێبی گراند دیزاین
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤێرژن و شیكاریە كوانتەمیەكان بۆ هێز Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top