ئێستا بڵاو کرایەوە بەرنامەی (ڕۆژژمێری كوردی)
تكایە لە کاتی دابەزاندنی بەرنامەکە یان دوای دابەزاندنی لە گوگڵ پلەی لە خوارەوە پێنج ئەستێرە پیشان دەدات ئەو پێنج ئەستێرەیە پڕ بکەوە و شتێك بنووسە.
بەرنامەی ( ڕۆژژمێری كوردی ) پێك هاتووە لە ڕۆژژمێری كوردی و ئیسلامی و زایینی كە ڕۆژانە بەرواری ئەو سێ ڕۆژژمێرەت پیشان دەدات و لەگەڵ قیبلەنما و وە ڕۆژانە زانیاری نوێت پیشان دەدات و خۆی خۆكارانە ڕۆژانە دەگۆڕرێت و ئەم ڕۆژژمێرە بە هەرسێ زمانی كوردی و فارسی و ئینگلیزی دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت.
١- پیشاندانی هەرسێ بەرواری كوردی و ئیسلامی و زایینی.
٢- پیشاندانی جەمسەرەكان و قیبلەنما بۆ بینینەوەی جەمسەرەكان و قیبلە.
٣- هەموو ڕۆژێك لەگەڵ گۆڕینی بەروارەكاندا زانیارییەكی نوێت پیشان دەدات.
٤- گۆڕینی بەروارەكان و بەراورد كردنی هەرسێ بەرواری كوردی و ئیسلامی و زایینی لەگەڵ یەكتر و بینینی.
٥- كۆپی كردنی هەرسێ بەرواری كوردی و ئیسلامی و زایینی و بڵاو كردنەوەی ئەمەش بەوە دەبێت پەنجە دابگریت لەسەر هەر بەروارێك لەناو بەرنامەكە ئەو بەروارە كۆپی دەبێت.
٦- پیشاندانی هەموو نوسراوەكانی بەرنامە بە هەرسێ زمانی كوردی و فارسی و ئینگلیزی.
٧- لەم بەرنامەیەدا دەتوانرێت ڕەنگی پشتی هەموو نوسراوو بەروارەكان ڕەش یان سپی بكرێت.
٨- پیشاندانی ژمارەكان بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی.
٩- ڕێككردنی بەرواری ئیسلامی ئەگەر دوو ڕۆژ بیبەیتە پێشەوە یان دوو ڕۆژ بیهێنیتە دواوە.
١٠- پەنجە دابگريت بۆ ماوەی چەند چركەیەك لەسەر هەر ڕۆژێك لە ناو تەقویمی ئەم بەرنامەیە یەكسەر لیستێكت بۆ دەكرێتەوە و هەر زانیارییەكت بوێت دەتوانی لەو بەروارەدا پاشەكەوتی بكەیت.
١١ـ زانیاری دەربارەی هەموو بەرنامەکانمان لەم بەرنامەیەدا دانراوە لەگەڵ لینکی دابەزاندنیان.
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ
یان
0 التعليقات:
إرسال تعليق