• نوێترین بابەت

    الثلاثاء، 19 سبتمبر 2017

    چیرۆکی بانگ کردنی شەیتان لەلایەن دوو کچەوە



    ئەمەش چیرۆکێکی زۆر ترسناک. تکایە ئەگەر ئەترسیت مەی خوێنەوە. چونکە من بەر پرسیار نیم لە هیچ شتێک🔞🔞 

    چیرۆکی بانگ کردنی شەیتان لەلایەن دوو کچەوە 

    چیرۆکەکە لە وڵاتی ڤاتیکان دەست پێ دەکات خێزانی ماڵی (ئانی) دوو خانویان هەبوو. کەیەکێکیان دەمێک بوو نە چوبونە ناوی (ئانی وتیە دایکو باوکی کە ئەیەوێ لەوخانوە بمێنێتەوە بۆ ماوەی یەک شەو لەگەڵ هاوڕێکەی (ئارینا) باوکی ئانی زۆر هەوڵی دا کەڕێگری لێ بکات بەڵام (ئانی پێداگری کردوو دایک و باوکی ڕازی کرد. بەڵام ئەو خانوەی کە دەمێک بوو نە چوبونە ناوی هەمووشتێکی تێدابوو تەنها هەفتەی یەک ڕۆژ بۆ ماوەی دوو کات ژمێر یان سێ کات ژمێر ئەچونە ناوی بەڵام ئەگەر تەنیا میوانێکیان هاتبایە

    کات بوە دەی شەو (ئانی)ڕۆیشت بۆ خانوەکەو تەلەفونی بۆ (ئارینا)ی هاوڕێی کرد کە بێتەلای. شەو لەوێ بمێننەوە. (ئارینا)ش ڕازی بوو بەڵام زۆر عەزیان بە چیرۆکی ترسناک و تاقی کردنەوەی شەیتانی بوو. (ئارینا)کتێبی بانگ کردنی شەیتانی لەگەڵ خۆی هێنا و چونە ژوری دواوەو دەرگاو پەنجەرەکانیان داخست و ڕوناکیان نەهێشت. لەژورەکەدا

    تەنیا مۆمێکیان هێناو لە نزیک کتێبەکە دایان ناو کتێبە کەیان ئەخوێندەوە. بڕیاری بانگ کردنی شەیتانیان داو ڕێنمایەکانیان جێ بەجێ کرد. بایەکی کز هەڵی کرد لە نزیک مۆمەکە. بەڵام ئەوەی ترسناک بوو (ئانی )و (ئارینا) بانگی شەیتانی شەڕانگێزیان کردبوو وایان زانی کە بەخێرایی دەڕواو وازیان لێ دێنێت
    بەڵام. وانەبوو شتە ترسناکەکە لێرەوە دەست پێ دەکات. کە بایە کزەکە هێواش هێواش شتێکی گەورەو ڕەشی لێ دروست بوو. (ئانی)ویستی وەک کتێبەکە کەلێی نوسرابوو وابکات. بەڵام شتەکە لەدەست دەر چوو. لەژورەکە دەنگێکی زۆر ترسناک دەهات. هاواریان دەکرد. (ئارینا )زۆر ترساو بە کۆڵ ئەگریا. (ئانی)ش. لەترسا تۆقی بوو. زۆر ویستیان ڕابکەن بەڵام( ئارینا )هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد. کاتێک مۆمەکەی لەکتێبەکە نزیک کردوە. کتێبەکە بەشێکی سوتا دەنگ و هاوارو سام ناکیەکەی نەما(ئارینا )زۆر پێدا گری کرد کەبچێتەوە ماڵەوە. هەر چەندە (ئانی )دەگریا و دەی وت مەڕۆ. بەڵام (ئارینا )ڕۆیشتو (ئانی) بەتەنیا مایەوە. دوای ئەوەی(ئارینا) ڕۆیش (ئانی) بەخێرایی ڕۆیش بۆ ژوری میوانەکەو هەموو دەرگاکانی قفڵ کردو وهەمووگڵۆپەکانی داگیرساند. پاش 30 خولەک هەوڵی دا بخەوێ و شتەکە لەبیر خۆی بباتەوە. خەوتیش بەڵام لەخەوەکەی دا. بینی شتێکی گەورەو ڕەش بەدەوری (ئارینا)ی هاوڕێی دا دەسوڕێتەوە. ئەیەوێ بی کوژێت. وە کوشتیشی. ئانی لە خەوەکە هەستاوە سەعات 7ی بەیانی بوو. زۆر گریا کاتێک بیستی (ئارینا)ی هاوڕێی مردوە. زۆر دوبارەی دەکردەوە. دەی وت بەهۆی من بوو. کاتێک بوە شەو (ئانی) گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان بیری لەوە دەکردەوە ئاخۆ دەبێ ئەویش بمرێ یان نا...........

     کۆتایی بەشی یەک. 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چیرۆکی بانگ کردنی شەیتان لەلایەن دوو کچەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top