ئایه دهزانی زانکۆی ستانفۆرد دروست كراوه له لایهن ژنو مێردێكی ههژار له پۆشینی جلو بهرگا.
شەمەندەفەرەکە لە یەکێک لەوێستگەکانی شاری بۆستن وەستا (شارێکی ئەمەریکییە) ..
دوو ھاوسەر لە شەمەندەفەرەکە دابەزین و جلێکی سادەیان لەبەر دابوو ، ئافرەتەکە بلوزێکی سوفی کۆنی لەبەر دابوو و ھاوسەرەکەشی چاکەتێک و پانتۆڵێکی سادەی لەبەر دابوو ..
ھەردووکیان بە ئەسپایی ھەنگاویان نا بەرەو نووسینگەی سەرۆکی زانکۆی ھارڤەرد و بەڵام پێشتر ئەم دوو ھاوسەرە ھیچ مەوعیدێکی فەرمییان وەرنەگرتبوو ..
کاتێک گەیشتنە نووسینگەکە ، داوایان لە سکرتێرەکە کرد چاویان بە سەرۆکی زانکۆ بکەوێت ..
سکرتێرەکە گووتی : سەرۆکی زانکۆ زۆر مەشغولە و ناتوانێت بتانبینێت ..!!
بەڵام ئەوان بە ئەسپایی وەڵامیان داوە و گووتیان : ئارام دەگریین و چاوەڕێ دەکەین تا دەرفەتی دەبێت ..
ھەردوو ھاوسەرەکە چەند کاتژمێرێک چاوەڕێیان کرد و سکرتێرەکە بەتەواوی فەرامۆشی کردبوون بەو ھیوایەی بێزار بن و بڕۆن ، چونکە سەرۆکی زانکۆ دەرفەتی نییە چاوی بەخەڵکی ھەژار و سادە بکەوێت .. !!
بەڵام بێ ھوودە بوو ، چونکە ئەوان بۆ ئەوە ھاتبوون چاویان بە سەرۆکی زانکۆ بکەوێت و تا نەیبینن ناڕۆن ، چونکە کارێکی زۆر گرنگییان پێیەتی ..!!
لەدوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک و پێداگری ھاوسەرەکان لەسەر بینینی سەرۆکی زانکۆ ، سکرتێرەکە تا دەھات توڕەتر دەبوو ..
لێرەدا سکرتێرەکە چووە لای سەرۆکی زانکۆ و تکای لێکرد چاوی بەم ژن و مێردە بکەوێت ئەگەر بۆ چەند ساتێکیش بێت .
سەرۆکی زانکۆ سەری بەتووڕەیی بادا و نیشانەی تورەبونی بەسەر رووخساری دیاربوو ، چونکە کەسێکی وەک ئەو دەرفەتی نییە چاوی بەکەسانێکی وەک ئەوان بکەوێت ، ئەو تەنھا بواری بۆ کەسە گرنگ و دەوڵەمەندەکان ھەیە ..
لەگەڵ ئەمەش ئەو زۆر رقی لە جلی لادێی و کۆن دەبێتەوە و ئەوانەی وەک جووتیاران مامەڵە دەکەن ، بەڵام رازی بوو بۆ چەند خولەکێک چاوی بەم دوو ھاوسەرە بکەوێت ..!!
کاتێک دوو ھاوەسەرەکە چوونە ژووری سەرۆکی زانکۆ ، ئافرەتەکە گووتی بەڕێز ئێمە کوڕێکمان لەم زانکۆیە دەیخوێند بەڵام لەم ماوەی دوایی کۆچی دوایی کرد ، لەبەر ئەوەی ئەو ماوەیەی لێرە دەیخوێند زۆر دڵخۆش بوو ، بڕیارماندا بڕێک پارە ببەخشین بەم زانکۆیە ..
سەرۆکی زانکۆ زۆر گرنگی بەم قسانە نەدا بەڵکۆ زۆر بەرەقی وەڵامی دایەوە و گووتی : خانمی بەڕێز ئێمە ناتوانین ھەریەکێک کۆچی دوایی کرد ئێمە پەیکەرێکی بۆ دروست بکەین ، ئەگەر کار وا بڕوات ئەوا زانکۆکەکمان لەبەر پەیکەری ئەوانەی کۆچی دواییان کردووە جێگەی شتی دیکە بۆ نامێنێتەوە ..
لێرەدا ئافرەتەکە بە رێزەوە گووتی: ئێمە نامانەوێت پەیکەری بۆ دروست بکەین ، بەڵکو دەمانەوێت باڵەخانەیەک دروست بکەین بۆ ئەوەی بەناو ئەوەوە بکرێت و ئەم باڵەخانەیە ببەخشین بە زانکۆی ھارڤەرد ..
بەڵام ئەو قسانە ھیچ کاریگەری لەسەر سەرۆکی زانکۆ نەبوو ، سەرۆکی زانکۆ بە چاوێکی سووکەوە سەیری جلە شڕەکانی ئافرەتەکەی دەکرد و ئینجا گووتی : ھیچ بیرۆکەیەکتان ھەیە کە باڵەخانەیەکی لەم جۆرە چەندی تێدەچێت ، دروستکردنی ئەم باڵەخەنانەی زانکۆ نزیکەی (٧.٥) ملیۆن دۆری تێچووە ..!!
کەمێک بێ دەنگی باڵی بەسەر ژوورەکە کێشا ، سەرۆکی زانکۆ وا بیرکردەوە کە بەم قسانە ئەم دوو ھاوسەرە لەکۆڵ خۆی کردەوە و ئیتر واز دێنن و دەڕۆن ..
لێرەدا ئافرەتەکە رووی لە ھاوسەرەکەی کرد و گووتی : (بەڕێز ستانفۆرد) گەر دروستکردنی زانکۆیەک ئەوەندەی تێ بچێت بۆ چی زانکۆیەک بە ناوی کورەکەمان نەکەین ..!!
پیاوەکە سەر رەزامەندی نواند و گووتی : رازیم . ..
ھەردوو ھاوسەرەکە(لیلند ستانفۆرد و جین ستانفۆرد) ژووری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆیان جێھێشت ، سەرۆکی زانکۆش ھەستی بەسەر سوڕمان کرد لەناخەوە تاسا ...
ھەردوو ھاوسەرەکە گەشتیان کرد بۆ کالیفۆرنیا و زانکۆی (ستانفۆرد) یان دامەزراند ، ئەو زانکۆیە تا ئێستاش ناوی ئەو بنەماڵەیە لەخۆ دەگرێت و ناوی کوڕەکەیان لەخۆ گرت ، ئەو کوڕەی سەرۆکی زانکۆی ھارڤەرد ھیچ رێزێکی بۆ دانەنا ، دواتریش و بۆ تائێستاش زانکۆی ستانفۆرد رکابەری سەرەکی زانکۆی ھارڤەردە ..
بەراستی زۆر گرنگە ، بە تەواوی گوێگر بین ، گەر فێریش بووین گوێ بگرین و گوێرایەل بین بۆ بەرامبەرەکەمان ، زۆر گرنگە حوکم لەسەر خەڵکی نەدەین لە رێگەی رووخساری دەرەوەیان و ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشن و شێوازی قسەکردنیان ،زۆریش گرنگە حوکم لەسەر کتێبێک نەدەین لەرێگەی ناوونیشانی سەر بەرگەکەی ، مەگەر ناوونیشانەکەی لەساڵی ١٨٨٤ زیاتر بێت لە حەفت ملیۆن دۆلار بێت ..
ئەم چیرۆکە راستەقینەیە لەساڵی ١٨٨٤ روویداوە ، ئەم چیرۆکە لەیلان مالکۆم فۆربز گێردراوەتەوە و تائێستاش ناوی ئەندامانی خێزانی (ستانفۆرد) لەناو زانکۆکەکە نەخشێندراوە ...
ماموستا یاسین احمد
0 التعليقات:
إرسال تعليق