لە کاتژمێرە گوماناویەکە سەربەخۆیی بەساختەکاری بەدەستنایەت
بە پێی راپۆرتی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، لە پرۆسەی ریفراندۆم تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ رێژەی بەشداری دەنگدەران ٣٣،٩% بووە لە تەواوی ئەو ناوچانەی دەنگدانی تیادا بەڕێوەچووە.
زیاتر لە هەفتەیەکە باس لە سندوقە پڕکراو و ئامادەکراوەکان بە(بەڵێ) دەکرێت. وەک هەمان ئەو کارە ساختەکاریانەی پێشتر لە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراون.

هێشتا دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان نەکراوە بەڵام یەکێک لە کارمەندانی
کۆمسیۆن لە کەرکوک لە کەناڵێکی سێبەری پارتییەوە وتی "سندوقەکانمان بە
دەنگی دەنگدەران پڕ بوون و هەمووشی بەڵێ یە".
حیزبە بەشدارەکان
پێویستە باش لەوە تێبگەن، ساختەکاری لە را و رێژەی دەنگدەران نەخشەی
راستەقینەی حوکمڕانی ئەوان لە دوای ریفراندۆم دەردەخات، کە نەخشەیەکی سیاسی
نایەکانگیرە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی.
لەم ساختەکارییەدا کەناڵە سێبەر و حیزبییەکان هاوکارییەکی زۆر پێشکەش دەکەن
ئەوان بەهەر نرخێک بێت دەیانەوێت ئاماری بەشداربووان بگەیەننە ٨٠%.
گوتاری راسیستانەی رۆژانی رابردوو و ئەمڕۆ لە دژی تورک و عەرەب و فارس،
نیشانەی ئەوەن بانگەشەکارانی ریفراندۆم جگە لە دژایەتی نەتەوەکانی تر
پەیامێکی جیاوازتریان لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی دیموکراسی پێ نەبوو.
بەم جۆرە عەقڵییەتەی ئێستاوە، دەیان هەڵبژاردنی تریش ئەنجام بدرێت
عەقڵییەتی ساختەکاری و سڕینەوەی جیاوزییەکان کۆتایی پێ نایەت. ئەمەش
بنەمایەکە لەدژی "سەربەخۆیی" و ئامانجەکەیەتی.
Rostam Aziz Sleman
Niyaz Abdulla.
0 التعليقات:
إرسال تعليق