بازاڕی٘ك بۆ پیاوان کرایەوە کەدەتوانن بچن هاوسەری ژیانیان دیاریی بکەن تەنها دەتوانن یەکجار ئەم کارە بکەن
پیاوی٘ك چوو هەتا هاوسەری٘ك بۆ ژیانی دیاریی بکات
لەنهۆمی یەکەم نووسرابوو:
ئافرەتانی ئی٘ره بڕوادارن و خاوەن کاری خۆیانن
چووە نهۆمی دووەم نووسرابوو:
ئافرەتانی ئی٘ره بڕوادارن و خاوەن کارن، پیاوەکانیان زۆر خۆشدەوی٘ـت
چووە نهۆمی سی٘یەم نووسرابوو: ئافرەتانی ئی٘ره بڕوادارن و خاوەن کارن
پیاوەکانیان زۆر خۆشدەوی٘ـت و زۆریش جوانن
پیاوەکە زۆر سەرسام بوو بەلا٘م هەر بەردەوام بوو
چووە نهۆمی چوارەم نووسرابوو:
ئافرەتانی ئی٘ره بڕوادارن و خاوەن کارن و پیاوەکانیان زۆر خۆشدەوی٘ـت و زۆر زۆر جوانن و یارمەتی پیاوەکانیان دەدەن لەخەرجیدا و زۆر ڕۆمانسین
خەریکبوو لی٘رەدا دابەزی٘ـت و هاوسەرەکەی دیاریی بکات بەلا٘م بەهیوای هاوسەری باشتر چووە نهۆمی دواتر
نوسرابوو : تۆ سەردانیکەری ژمارە ٤.٤٥٥.٦۷۸ یـت
لەم نهۆمەدا هیچ ئافرەتی٘ـك نییه تەنها بۆ ئەوە دانراوە کە بەل٘گه بی٘ـت بۆ ئەوەی کەپیاوەکان بەهیچ ڕازی نابن.
سوپاس بۆ بەژداریتان هیوای ژیانی٘کی خۆش و بەختەوەرت بۆ دەخوازین بزانە قەناعەت یەکسانە بەبەختەوەری.
عادل شاسواری
0 التعليقات:
إرسال تعليق