• نوێترین بابەت

    الأربعاء، 20 سبتمبر 2017

    دەزگای هەواڵگری ئەمریكا : خومەینی پیاوی ئێمە بووە

    سی ئای ئەی: ئیمام خومەینی پیاوی ئەمریكا بوە


    دەزگای هەواڵگری ئەمریكا كە بە (سی ئای ئەی) ناسراوە چەند بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردەوە‌و جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئیمام خومەینی پیاوی ئەمریكا بوە.
    ئاوێنە: بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) بڵاویكردۆتەوە، ئیمام خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران پیاوی ئه‌مریكابوە.
    بەبڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگەنامانە، سی ئای ئەی جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئیمام خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌و دامەزرێنەری سیستیمی ویلایەتی فەقێ‌ لەئێران لەشەستەكانی سەدەی رابردو‌و بەرلەوەی لەپاریسەوە بگەڕێتەوە بۆ تاران‌و لەساڵی 1979 شۆڕشی ئیسلامی لەوڵاتەكەی رابگەیەنێت، پەیوەندی بەئەمریكاوە هەبوە.
    رۆژنامەی شەرقولئەوسەت-یش ئەمڕۆ (هەینی) بڵاویكردەوە كە دوای مانگێك لەئازادكردنی لەنۆڤەمبەری 1963،خومەینی چەند نامەیەكی لەگەڵ جۆن كینیدی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا ئاڵوگۆڕ كردوە‌و رایگەیاندوە “بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەئێران دەپارێزێت”.
    ئەو بەڵگانە كە دو رۆژ بەر لەساڵرۆژی كۆچی دوایی خومەینی بڵاوكرایەوە، ئەوە ئاشكرا دەكات كە مەیلی خومەینی روەو ئەمریكا بەهۆی ترسی بوە لەو چاكسازییە ئابوری‌و كۆمەڵایەتیانەی كە رژێمی شا لەكۆتاییەكانی دەسەڵاتیدا لەئێران ئەنجامیدا كە بە (شۆڕشی سپی) ناسرابو‌و تیایدا زەوی بەسەر جوتیاراندا دابەشكرد‌و بڕیاری ئەوەیدا كە ژنان مافی دەنگدانیان هەیە، كە خومەینی زۆر بەتوندی دژی ئەوە بو.
    هەروەها بەڵگەنامەكان ئەوە دەردەخەن كە بەر لەچەند هەفتەیەك لەهەڵگیرساندنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، خومەینی لەرێگەی چەند نێوانگیرییەكەوە لەگەڵ جیمی كارتەر سەرۆكی پێشوی ئەمریكا گەیشتۆتە رێككەوتنێك‌و بەڵێنی ئەوەیداوە كە “نەوت لەرۆژئاوا نەبڕێت‌و پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا ئاسایی بكاتەوە‌و شۆڕشی ئیسلامیش نەگوێزێتەوە بۆ هیچ وڵاتێكی دیكە”.
    تاگەکان: ئه‌مریكا، ئیمام خومه‌ینی، ئێران،
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دەزگای هەواڵگری ئەمریكا : خومەینی پیاوی ئێمە بووە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top