بەزەیی و رەحمی خوا بۆ گشت دروست کراوەکانە
جیرۆکی سەگێگی قاج شکاو بخوێنەوە
سەیری رەحمەتی خوای گەورە بکە بزانە چۆن ھەموو شتێکی گرتۆتەوە کە خوای گەورە خۆی دەفەرمووێ ( و رحمتی وسعت کل شیء )
واتە رەحمەتی من ھەموو شتێکی گرتۆتەوە ،
بە سەر ھاتێکی خۆش و زۆر سەرەنج راکێش دکتۆرێکی ئەمریکی دەگێڕتەوە کە خۆی بەسەری ھاتووە ئەم دکتۆرە دەڵێ ڕۆژێک چوومە سەر کاری خۆم وەک ڕۆژانی ئاسایی لە ڕێگا بینیم سەگێک لە سەر جادە کەوتووە و ھەردوو قاچەکانی شکاوە ئاخۆ دەبێ چ ( مرۆڤێکی بێ ویژدان ) لێیدابێ و ڕۆیشتبێ
منیش ھەڵمگرتەوەو بردم بۆ عیادەکەی خۆم و چارەسەری پێویستم بۆ کردو خواردن و خواردنەوەم بۆ دابین کرد تا چاک بۆیەوە
پاشان بەڕەلام کرد دوای سێ ( ٣ ) مانگ لە عیادەکەی خۆم گوێبیستی دەنگی سەگێک بووم منیش ھاتمە دەرەوە کە سەیرم کرد ھەمان ئەو سەگەیە کە ( ٣ ) مانگ پێش ئێستا چارەسەرم بۆ کردوە
بەڵام سوێند بە خوای گەورە ئەوەی منی سەرسام کرد ئەو دیمەنە بوو کە قەد لە یادم ناچێتەوە
کە ئەو سەگەی من چارەسەرم بۆ کردبووو سەگێکی تری قاچ شکاوی ڵەگەڵ خۆی ھێنابوو سەیری من و قاچەکانی ئەوی دەکرد بە زمانی حاڵ بە منی ئەگووت ( ئەی ئەو کەسەی قاچەکانی منت چاککردەوە ئەو سەگەش تووشی ھەمان حاڵەتی من بووە ھاتوومە بۆ لات تا قاچەکانی ئەویش چاککەیتەوە ھەروەکو منت چاککردەوە ...
سبحان اللە
(((ورحمتی وسعت کل شئ )))
پێغەمبەری خوا دەفەرموێ خوای گەورە سەد رەحمەتی ھەیە ( ٩٩)ی لای خۆیەتی تەنھا یەک بەش لەرەحمەتی خۆی بۆ دروست کراوەکانی دابەزاندوە تا خەلکی پێی بژیت
خوایەگیان من و ئەو کەسەی ئەو بەسەرھاتە ئەخوێنتەوە لەرەحمەتی خۆت بێبەشمان نەکەییت
امین امین یامجیب السائلین وبرحمتک یا ارحم الراحمین
0 التعليقات:
إرسال تعليق