فیلمی دۆبلاژكراوی كوردی "ڕێگای بەهەشت"
ئەم فیلمە باس لە ژیانی هاوەڵی پایەبەرز (موسعەبی كوڕی عومەیر) دەگێڕێتەوە، هەر لە پێش موسڵمانبونیەوە كە خۆشترین ژیانی هەبووە لەروی پۆشاك و جلوبەرگەوە، بەڵام كاتێ ئاینی ئیسلام هات، له وانه بوو هەر زوو بانگەوازەكەی پێغەمبەری قبوڵ كرد و ئەو جێ خۆش و كەیف و سەفایەی گۆریەوە بە ماڵەكەی ئەرقەمی كوڕی ئەبی ئەرقەم.. ئەم هاوەڵە یەكەم سەفیرە لە ئیسلامدا و بۆیەكەمجار پێغەمبەر درودی خوای لیبێت ناردی بۆ شاری مەدینە تاوەكو ئاینی ئیسلام بڵاوبكاتەوە، ئەوە بوو بۆ ساڵی ئایندە هیچ كۆڵێ و هیچ ماڵێ نەبێ بانگەوازەكەی پێ نەگەیەنرابێت... بۆ خۆتان تەماشای فیلمەكە بكەن و چێژی زیاتری لێ ببینن.
_______________
0 التعليقات:
إرسال تعليق