• نوێترین بابەت

    الخميس، 7 سبتمبر 2017

    ژنێک وەک پەپولە


    ژنێک وەک پەپولە

    تەواو بڕوام وایە،ئەوە درۆیەکی گەورەیە کە دەڵێن"لەپشت هەرپیاوێکی زاناوە ژنێک هەیە"، ئاخر لەباشترین حاڵدا ئەگەر وابێت کەواتە گەمژەیە،ناکرێ خۆی نەبیتە هیچ وکەچی ببیتە هەوێنی پیاوێکی زانا،ئەم وتەیە زیاتر بۆگەمژاندنی ژنە وپیاهەڵدانێکی هەڵخەلەتێنەرانەو پێکەنیناویە،کە پیاوە زۆڵەکان هێناویانەتە سەرزمانان،تا ژن خزمەتکاریان بیت و خۆیشی سەرقاڵی خوێندنەوەو داهێنان بێت لە هەموو مەیدانەکاندا،کەواتە تەنها لەوەدا ڕۆڵ دراوە بە ژن.
    بەڵام بڕوام بەوە هەیە لەپشت هەرپیاوێکی دز،جەللاد،مافیا،دیکاتۆر،هتد ژنێک هەیە،کە هەماهەنگە لەگەڵی وبەشدارەو دەیخوات و تارماییەکی تەواوە، ئەژنۆکانی خستۆتە سەر بوونی،پادشاکان، دیکتاتۆرەکان،هیتلەرەکان،سەدام و شای ئێران و مۆسلۆنیەکان تا دەگاتە مەسعودو سەرانی پارتی و یەکێتی،ژن تەواو بەشدارە لە دزی و جەردەیی و خواردنی پارەکانیداو یەک ژن نابینین نارەزایەتیەکی هەبێت،یان لەو چوراچێوەیە دەرچێت،بەڵکو بە خۆشحاڵیەوە سەرقاڵی ژیانی شاهانەی خۆیەتی،ئەوەندەی لەودیوو سێبەری پیاوەوە پارەی خەڵک مەسرەف دەکەن، کە هاوسەر،برا،کوڕ بۆی دزیوون خودی پیاوەکە نایکا.
    لە هزری مندا،شتێک نیە بە ناوی"ژن یان پیاو" بەڵکو ئەوەی هەیە ڕەگەزی ئینسانە،بەدەر لە پێکهاتە جیاوازەکان،وەک"نێرو مێ" یەک کائینن،وەک چۆن پیاو دەگری،پێدەکەنێ،دەخواو دەخەوێ،توڕە دەبێت وئارامە،درۆ دەکاو راستگۆیە،شەڕو ئاشتی دەکا،ئازاری بەرامبەردەداو نایدا،دزی دەکات ونایکا،دەکوژێتو ناکوژێ،دیکتاتۆرەو نیە،هتد ژنیش هەمان پێکهاتەیە و زەرەیەک جیاوازیان نیە.
    بۆیە پیاو جەلادی زۆرە،چونکە سیستەمەکە پیاو سالاریە،دەنا ژنیش جەلادی هەیە،ئەگەر سیستەمی ژن سالاری بێت،ئەوکاتە هەر ئەمە دەکات کە پیاو دەیکات،ئەوەی کە پێی وایە ژن کائینێکی باشترەو نەرمترەو ئەگەر دەسەڵات بەدەست ئەو بێت گورگو مەڕ بەیەکەوە ئاو دەخواتەوە،تەنها داماوێکەو بەس.
    بە نموونە دەڵێن پیاو چەند ژن دەهێنیت،ئەمە سیستەمەکەو یاساکان ودینەکان ڕێگای داوە، ئەگەر ڕێگای بدایە بە ژنانیش هەروایان دەکرد،لە سیستەمی ژن سالاریدا مێژوو پێمان دەڵێت ژن هەبوە حەوت مێردی هەبووە،وەلێ غیرەی ئەو لە پیاو سیستەمەکەی هەڵگەڕاندۆتەوە جێگای چۆڵ کردوە بۆ بوونی سیستەمی نێر سالاری.
    ئەگەر سەیری کاترینای دووەم شاژن وپاشان ئیمپراتۆری ڕوسیا بکەین،لەتەمەنی 64 ساڵیدا گەنجی 17 سالەی دەکرد بە ڕەفیقی خۆی و بەکاری دەهینا،لە مێژووی ئەودا سەدان کوڕی گەنجی کردوە بە مەعشوقەی خۆیی و هەمویان کردۆتە کەسانێ خاوەن سامان تەنها بۆ سێکس،بە پێچەوانەی ئەمەوە،شاژنی بەریتانیای کۆن دەیان گەنجی بۆ سێکس بەکار هێناوەو دوایش کوشتوونی،ئەوەی ژنان لە دەسەلاتی پاشایەتی فەرەنسادا کردویانە هیچ پیاوێک نەیتوانیوە بیریشی لێبکاتەوە،ژنی حەمە ڕەزا شا لە کتێبەکەیدا باسی دەکات،کە دایکی شا واتە ژنی ڕەزا شا بەوتەمەنەوە لەسەر شەقامەکان و مەیدانی کۆتربازانا گەنجی دەربردەوە،مێژوو پرە لەم بەسەرهاتانە.
    ببینن،سه‌رۆك وه‌زيرانى ميانمار "ئونج سان سوكى" كه‌ هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتييه‌ چۆن له‌ ئاست كوشتار و ئاواره‌كردن و سوتاندنى گونده‌كانى پێكهاته‌ى رۆهينگا له‌ هه‌رێمى راخينى ميانمار بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و موسڵمانان بەبەرچاویەوە قەتڵوعام دەکرێن،چرکەی لێوە نایەت.
    کۆتا قسەم ئەوەیە،نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشەریەت شەرمەزارە کاتێک ئەوان هەن و کارەساتی ئاوا بەسەر ئەو خەلکەدا دێت،هەروەک چۆن کاتی خۆی بەسەر ئیمە لە هەڵەبجەوئەنفالەکاندا هات و کەس قسەی نەکرد.
    ئارام ئەحمەد
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ژنێک وەک پەپولە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top