• نوێترین بابەت

    الجمعة، 22 سبتمبر 2017

    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس


    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس


    بەشی یەکەم
    نوسینی: سارا حەمە ئەمین
    ساڵی ۲۰۱۲ من ئەوکات لە مەرحەلە دووی زمانی ئینگلیزی بووم وەسفی خۆم ناکەم بەڵام هەتا بڵێی مولتەزم و لە خوا ترس بووم زۆرم قورئان ئەخوێند ڕۆژانە چەن سەعاتێکم تایبەت دانابوو بۆ قورئان خوێندن و گوێگرتن لە وتار و ئامۆژگاریە دینیەکان گوێم بە هیچ حەزو ئارەزوویەکی دونیا نەئەدا کچێکی پۆشتە بووم هەر لەو ساڵەیا لەبەر ئەوەی زمانی ئینگلیزی بوو بە چاکم زانی ئینتەر نێت و کۆمپیوتەر بکڕم بۆ وەرگرتنی زانیاری و سەعی کردن و پەیوەندی خ
    ۆم لەگەڵ ڕەفیقەکانی کۆلێجم ئێمە خێزانێکی شەش کەسی بووین باوکم کرێکار بوو هەرچۆنێبێت پێداویستی ڕۆژانەی بۆ پەیا ئەکردین هەموو هەوڵ و کۆششێکی بۆ ئێمە بوو زۆری خۆ ماندوو ئەکرد دایکیشم ئیشی ماڵی ئەکرد منیش کچی گەورەی ماڵ بووم دوای ئەوەی کە کۆمپیوتەرێکم کڕی لە جۆری لاپتۆپ و ئینتەرنێتم دامەزراند باوکم هەمیشە پێیەوتم کچی خۆم من بەقەد هەموو دونیا سیەقەو متمانەم بەتۆیە بۆیە هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نیم هەڵەت لێ ببینم گەر هەر ڕۆژێک نیازی هەڵەیەک لە دڵتا هەبوو پێش ئەوەی دڵی خوا و من بڕەنجێنی لە خۆت وەرە سەرەتا بە چەقۆ من لەت لەت بکە پاشان بچۆ هەڵەکەت ئەنجام بدە بەهەرحاڵ باوکم تا بڵێی باش بوو زۆر تەبا بووین پێکەوە من ڕۆژانە ئینتەرنێتم بۆ گوێگرتن لە قورئان بەکار ئەهێنا و زۆر جاریش یوتوبم ئەکردەوە بۆ فێر بوونی کۆمەڵێک شتی تایبەت بە زمان و بەشەکەم لە ڕێگای گروپێکی فەیسبووکەوە کە تایبەت بوو بە زانیاری و تەکنەلۆجیا من کوڕێکی بە ڕواڵەت باش بوو بە هاوڕێم و ڕۆژانە چەن جارێک قسەمان ئەکرد سەرجەمی قسەکانمان باسی ئینتەرنێت و چۆنێتی بەکارهێنانی بوو ئەو کوڕە زۆری شت فێر کردم لە ئینتەرنێت و فەیسبووک بەواتا پسپۆڕ بوو هەر کێشەیکم هەبوایە پێمەوت ، ئەو پێیەوتم خوشکەکەم یا خوشکێ قەت وای نیشان نەئەدا کە ویستی شتێکی خراپی هەبێت کەسێک بوو خۆی زۆر بە لێزان و بەشەخسیات نیشان ئەدا ئیتر منیش زۆرم سیقە پێبوو چەن جارێک بەرنامە و شتی بۆ ناردم منیش داونڵۆدم ئەکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەم بێ ئەوەی بزانم ئەو بەرنامانە کۆمەڵێک سێرڤەر و شتی تێیایە بۆ هاک کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی سیستەمی سەر کۆمپیوتەرەکەم دوای دوو هەفتە لە هاوڕێیەتیمان من هەرگیز هەڵەیەکم لێ نەبینیبوو و قەتیش هەڵەم بەرامبەری نەکردبوو ئەویش ڕۆژێک لە نامەیەکی هەڕەشەیا هەمووی تێگەیاندم کە ئەو کوڕە ماوەی چەن هەفتەیەکە هاکی کردووم و ئێستە وێنەی من و ئەندامانی ماڵەوەشمانی لایە وێنەی دایک و خوشکەکانی ترم وێنەی من کە موحاجەبە نیم لەوێیا چونکە لە ماڵەوە بووم و بێ ئەوەی ئاگاداری ببم کامێراکەی کردوومەتەوە ڕۆژانە ئەم کوڕە چەن کچێک وا لێ ئەکا و لەبەرامبەرا داوای بڕە پارەیەک ئەکا من کە ئەوەم لێ بیست بڕوام پێ نەکرد هەتا خۆی سەرجەم وێنەکانی بۆ ناردم وتی ئەگەر بێتو ئەو بڕە پارەیەم نەدەیتێ ئەوە ئەم وێنانە ئەبنە باسو خواسی فەیسبوک و هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە هەموو سایتێکی ئابڕو بەرانە دای ئەنێم هەموو ڕۆژێک بووختیانێکی ئەخلاقیت بۆ هەڵ ئەبەستم تاکو وات لێ دێت خۆت بکوژیت بۆیە چاکتر وایە پارەکە بدەیت و داوای چیشم لێ کردی نابێ بێ دڵیم بکەیت !!! 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top