Definite and Indefinite Articles
ئامرازە ناسراو و نەناسراوەکان
سێ ئامرازمان هەیە
1_THE ەکە
The English definite article is (the).
ئامرازی ناساندن یان ناسراو لە ئینگلیزی بریتیە لە(The).
واتا ھەرکاتێک The بەکارھات ئەوە بزانن ڕستەکە ناسراوییە.
It is used to identify a particular person or thing. If you are speaking about someone or something you are already familiar with, you use THE with the noun.
ئامرازی ناساندن بەکاردێت بۆ ناساندنی شتێک یان کەسێکی تایبەت.واتا قسە لەسەر شتێک یان کەسێک ئەکەی کە ناسراوە وە لەگەل ناو بەکاری دێنیت.
وەک ئەم ڕستانەی خوارەوە کە ناسراون بە بەکارھێنانی ئامرازی The.
تێبینی:_ ئەتوانین The لەگەڵ تاک و کۆ بەکاری بێنین وەک.
The man پیاوەکە
The men پیاوەکان
The woman ژنەکە
The women ژنەکان
The dog سەگەکە
The dogs سەگەکان
The book کتێبەکە
The books کتێبەکان
Look at these examples:
سەیری ئەم نموونانە بکەن بۆ زانینی زیاتر لەبارەیەوە:_
E.g/I already know the man.
من پیاوەکە دەناسم.
E.g/She met the woman who won the lottery.
ئەو(کچ) ئافرەتەکەی بینی کە یانسیب یان یاری بەختی بردەوە.
E.g/This is the book that I told you about.
ئەمە ئەو کتێبەیە کە پێم ووتی دەربارەی.
_______________________
ئامرازە نەناسراوەکان کە بریتین لە(A,An) کاتێک بەکارھاتن ئەوە بزانن کە ڕستەکە نەناسراوییە واتا نازانی بکەرەکە کێیە
تێبینی:_(An,A) ھەمیشە لەگەڵ تاک بەکاردێن واتا لەگەڵ کۆ بەکار نایێن.
The indefinite article is used to describe someone or something that is unfamiliar to you or about which you are speaking in general.
*ئامرازە نەناسراوەکان بەکاردێن بۆ باسکردنی کەسێک یان شتێک کە نای ناسیت وە نازانی کە شتەکە یان کەسەکە کێیە بەگشتی.
There are two forms: a and an.
*دوو ئامرازمان ھەیە کە ئەوانیش(A, An).
2_A ێک
Use (A) before a word beginning with a consonant.
*دەبێ A لەپێش ووشەیەک بەکاربێ کە بە پیتی نەبزوێن دەستی پێکردووە وە نەناسراون وەک
A man پیاوێک
A boy کوڕێک
A day ڕۆژێک
A good man پیاوێکی باش
A dog سەگێک
__________________________
3_An یەک,ێک
Use AN before a word beginning with a vowel.
*دەبێ An لەپێش ووشەیەک بەکاربێ کە بە پیتی بزوێن دەستی پێکردووە وەک(A,I,O,E,U) وە نەناسراون وەک
An apple یەک سێو,سێوێک
An orange یەک پرتەقاڵ,پرتەقاڵێک
An Island یەک دوورگە,دورگەیەک
An egg یەک ھێلکە,ھێلکەیەک
Look at these examples:
سەیری ئەم نموونانە بکەن بۆ زانیاری زیاتر
E.g/ He sees a stranger on the corner.
ئەو کەسێکی نامۆ دەبینێت لەسەر سوچەکە.
E.g/ Did you buy an apple or an orange?
تۆ سێوێکت کڕی یان پرتەقاڵێک؟
E.g/Is the woman a good lawyer?
ئایە ئافرەتەکە پارێزەرێکی باشە؟
E.g/ She has an idea.
ئەو(کچە) بیروکەیەکی پێیە.
Preapred by:_Hogr Ali
0 التعليقات:
إرسال تعليق