• نوێترین بابەت

    الاثنين، 2 أكتوبر 2017

    چەند زانیارییەك لەسەر ئیسپانیا ، هۆکارەکانی هەولدانی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی


    چەند زانیارییەك لەسەر ئیسپانیا ، هۆکارەکانی هەولدانی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی
    بێگومان لە باشووری کوردستان ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە کوردێك هەبوو بتوانێت ڕیفراندۆم بکات؟
    ئاخر، چۆن دەبێت دۆخی کورد و کەتەلۆنییەکان بەراورد بکرێت.

    هەمانە دەڵێت عێراق دیموکراتی ترە لە ئەسپانیا. هەڵبەت ئەم قسەیە یا گاڵتەجاریە یان تێنگەیشتن، ئەگینا دەزانێت کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سەد هەزار سەربازی هەیە و سنوورەکانی دەپارێزێت. ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە کێ هەبوو بتوانێت لە کەرکوك و ناوچەکانی دی ریفراندۆم ئەنجام بدات؟

    لەلایەکی دیکەشەوە، ئایا ئەوە نازانن کە ئەسپانیاش کولتورێکی ڕەشی هەیە لە دیکتاتۆریەتدا؟

    کولتوری دیکتاتۆری لە ئەسپانیا: لە ڕێکەوتی ١٨/٧/١٩٣٦ جەنەرال فرانکۆ کودەتایەکی سەربازی لەدژی بەرەی گەل کە ڕێبەرێتی کۆماری دوومی ئەسپانیای دەکرد، ئەنجام دا. بەرەی گەل بریتی بوو لە حوکمی دیموکرات و سۆسیالیستەکان، بۆیەشە ڕووبەڕووی فرانکۆ بوونەوە و بەو هۆیەشەوە شەری ناوخۆ دەستی پێکرد و سێ ساڵی خایاندن، واتە لە ساڵی ١٩٣٦ تا ساڵی ١٩٣٩، دەوامی کرد. قوربانییەکانی ئەو شەرەش نزیکەی نیو ملیۆن مرۆڤ بوون.

    شەڕەکە بە سەرکەوتنی جەنەرال فرانکۆ کۆتایی هات، هەڵبەت بە پشتیوانی هیتلەر و مۆسۆلینی. فرانکۆ لە شەرەکەیدا پشتی بە هێزێکی سەربازی مەغریبی بەست کە بیریتی بوون لە پەنجا هەزار سەربازی خەڵکی گوندەکان، بە سەرکردایەتی ئەفسەرێك بەناوی مارشاڵ محمد ئەمزیان. ئەم ئەفسەرە مەغریبییە تا دوا هەناسەی پشتیوانی لە جەنەرال فرانکۆ کرد، کە لە ئەنجامدا لە ١٩٣٩ دجەنەرال فرانکۆ سەرکەوتنی بەسەر کۆماری دوەمی ئیسپانیدا بەدەست هێنا و دەستەڵاتی ئەسپانیای گرتە دەست.

    جەنەرال فرانکۆ ٣٦ ساڵ حوکمی ئەسپانیای کرد. سەردەمی دەستەڵاتی جەنەرال فرانکۆ، یەکێکە لە سەردەمە تاریکەکانی ژیانی ئەسپانییەکان، کە تا ١٩٧٥ حوکمی ئەسپانیای کرد و لە ١٩٧٥ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا مرد.

    فرانکۆ، لەڕێگای حیزبێکەوە بەناوی حیزبی کەتائیب، حوکمی ئەسپانیای کرد، وەکو هیتلەر و مۆسۆلینیش خۆی کرد بە ڕێبەر و باوکی ئەسپانیا، کە پێیان دەگوت (کاودیۆ) واتە ڕێبەری گەل، هەروەکو هیتلەر بە (فروهەر) ناوی دەرکرد، مۆسۆلۆنیش بە (دوتشی) کە ماناکەی بە ئیـتاڵی نزیکە لە فروهەری ئەڵمانی و کۆدیللۆی ئەسپانی.

    ئەگەری ئەوە هەبوو کە ڕژێمی فرانکۆ لەگەڵ هەردوو ڕژێمەکەی هیتلەر و مۆسۆلینی لە جەنگی جیهانی دووەمدا هەڕەس بێنیت، بەڵام فرانکۆ زۆر هەستیار بوو و بێــلایەنی ئەسپانیای لە جەنگی جیهانیدا ڕاگەیاند و چارەنوسی خۆی لە چارەنوسی برادەرەکانیی هیتلەر و مۆسۆلینی جیاکردەوە.

    ڕژێمەکەی فرانکۆ هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لە ١٨/٦/١٩٣٦، ناسراوبوو بە دژایەتی کردنی هونەر و ڕۆشنبیری. یەکەم تاوانی ڕژێمی فرانکۆ تاوانی کوشتنی شاعیری ناوداری ئەسپانی (لۆرکا) بوو، ئەو تاوانە بوو بە پەڵەیەکی ڕەشی ڕژێمەکەی تا هەرەسهێنانی لە ١٩٧٥ دا.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند زانیارییەك لەسەر ئیسپانیا ، هۆکارەکانی هەولدانی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top