خامەی مام جەلال لە دنیای ڕۆشنگەریدا
مام جەلال کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ ڕابەری خەباتی شار و شاخی گەلی کورد بووە لەگەڵ چەکی شۆڕشگێڕیدا شاسواری دنیای ڕۆشنگەری و نوسین بووە.
مام جەلال هەر لە تەمەنی لاوێتیدا ئارەزویەکی لە ڕادەبەدەری بۆ دنیای خوێندنەوە هەبووە هەمیشە سەرقاڵی خوێندنەوەی کتێب بووە وەك خۆی دەڵێت (هەمیشە خزم و ناسیاوەکانی لای باوکی گلەی ئەوەیان لێکردووە کە سەرقاڵی خوێندنەوەیەو تێکەڵی دەوربەری نابێت).
له ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كی خوێندكار‌و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراندبه ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه (k.p.x) و مام جه‌لال به سكرتێری هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
دوای چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی (رزگاری) كه پارتی دیموكراتی كورد به‌نهێنی ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی (ئاگر)دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه.
جگه‌له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه خه‌باتگێرێكی هۆشمه‌ندو نووسه‌رو یاساناسه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ی نهێنی و ئاشكرادا نووسیویه‌تی و له ساڵی 1959 به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی هه‌ڵبژێردرا كه شاعیری مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری نه‌قیبی بوو.
ساڵی 1961 بووه‌تە سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان)، سه‌رۆك تاڵه‌بانی جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێكه له سیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامه‌نووسه‌ره دیاره‌كان، نووسه‌رێكی ناوداریشه‌و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له تیشك خسته‌سه‌ر تێكڕ‌ای بزووتنه‌وه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی كرده‌وه، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی له سه‌رده‌می جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بواری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی و عیراقی‌دا.
مام جەلال هەمیشە بە پشتوپەنای ڕۆشنبیران‌و نوسەران ناوبراوە لە ساخ و لە سار هەمیشە داوای نان و ئازادی بۆ نوسەران کردووەو خواستی ئەوە بووە کە بە قەڵەم وەڵامی ڕەخنە بدرێتەوە.
لە شاردا پشتگیری و پاڵپشتی میدیای ئازاد بووەو بۆخۆشی دەیان وتار و نوسینی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و ئیتحاد بڵاوکردۆتەوە خوێنەری بەردەوامی ڕۆژنامە کوردی و جیهانیەکان بووە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق