• نوێترین بابەت

    السبت، 9 يونيو 2018

    چەند ڕاستییەکی سەر سوڕهێنەر دەربارەی هەسارەی مانگ..


    چەند ڕاستییەکی سەر سوڕهێنەر دەربارەی
     هەسارەی مانگ

    ڕاستی یەکەم: ساڵانە مانگ، 3.78 سانتیمەتر لە زەویەوە دور دەکەوێتەوە.

    ڕاستی دوەم: لە 20یۆلیۆی 1969 وە هەتاکو ئێستا، جارێکیتر مرۆڤ نەیتوانیوە پێبخاتەوە سەر روی مانگ.

    ڕاستی سێیەم: ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) لەیەکەم گەشتی مرۆڤدا بۆ سەر مانگ، کۆمپیوتەرێکی زۆر پێشکەوتوی لەوکاتەدا بەکارهێنا کەچی مۆبایلێکی زیرەکی ئێستا، چەندین جار لەوکۆمپیتەرەی ئەوکاتەی کە(ناسا) بەکاری هێنا پێشکەوتوترە!

    ڕاستی چوارەم: مانگ کتو مەت خڕ نییە و وەک زەوی وایەوە شیوازێکی هێلکەیی هەیە!

    ڕاستی پێنجەم: بەپێی ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان، کەمانگ پڕبوو یاخود بوبە چواردە، ناخۆشترین کاتی نوستنە.

    ڕاستی شەشەم: لەڕوی کاتو تێچونەوە، ناردنی مرۆڤ بۆ سەرمانگ و دەستگیرکردنی ئوسامە بن لادن، بۆ وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوتابووە.

    ڕاستی حەوتەم: لە ساڵی 2015دا چەند ڕوناکییەکی سەیر لەسەر ڕوی مانگ بینراوە کە هەندێک کەس پێیان وابوە ئەوڕوناکیانە بونەوەری نامۆن و ئەو هەواڵەش بە خێرایی لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا بڵاو بووەوە.

    ڕاستی هەشتەم: خێرایی ئینتەرنێت لەسەر روی مانگ نزیکەی  19 مێگابایتە لە چرکەیەکدا.

    ڕاستی نۆهەم: لەماوەی شەڕی سارددا لەگەڵ یەکێتی سۆڤێتی جاران و بۆ پیشاندانی سەرکەوتنە سەربازییەکانی خۆی، وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بەجدی بیری لەوەدەکردەوە کە لەسەر ڕوی مانگ تاقیکردنیەوە ئەتۆمی ئەنجامبدات.

    ڕاستی دەیەم: زیاتر لە 90 کیس پاشەڕۆ میز و ڕشانەوەی مرۆڤ لەسەر ڕوی مانگ بە جێهێڵراوە.

    ڕاستی یازدە: بەپێی وتەی ئاسمانەوانان، مانگ بۆنێکی لێیەت کە لەبۆنی باروت ئەچیت.

    ڕاستی دوازدە: بەهەڵە سەرجەم تۆمارە دەنگی و ڕەنگییەکانی دابەزینی ئەپۆلۆ 11  بۆ سەر ڕوی مانگ سڕدراوەتەوە و ئەمەش گومانی گەیشتنی مرۆڤی بۆ سەر ڕوی مانگ زیاتر کردوە..!

    ڕاستی سیازدە: بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتوە کەلە 7٪ ی دانیشتوانی ئەمریکا پێیان وایە بابەتی دابەزینی مرۆڤ لەسەر روی مانگ تەنها هەڵخەڵەتاندنێکەو هیچی تر.

    -------------------------



    پاش بینینی ئەم بابەتە، کام راستییە دەربارەی هەسارەی مانگ سەرنجی ڕاکێشایت؟ ئایا پێتوایە مرۆڤ توانیبێتی پێ بخاتە سەر ڕوی مانگ؟ ئەی پێت وایە بابەتی دابەزینی مرۆڤ لەسەر مانگ پیلانگێڕان بوبێت؟

    ------------------------------------------

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند ڕاستییەکی سەر سوڕهێنەر دەربارەی هەسارەی مانگ.. Rating: 5 Reviewed By: pro23
    Scroll to Top