لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە سەرتای مانگی یانزەی ساڵی ١٩٩٤ لە سلێمانی نەوشیروان مستەفا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا چی ئەڵێت؟
پرسیار/ ڕێککەوتننامەی پاریس هیوایەک بوو لای خەڵک، بەڵام واخەریکە ئەو هیوایە لای خەڵک نامێنێت، هۆی دواکەوتنی چی یە؟
وەڵامی نەوشیروان مستەفا.** حەز دەکەم چیرۆکی ئەم ڕێککەوتننامەیە بگێڕمەوە تا خەڵک باشتر ئاگاداربن... بەتەواوی ئاگاداری حەقیقەتەکان ببن و بزانن چۆن بووە و چۆن نەبووە..
کە شەڕ لە کوردستان بەردەوام بوو، من خۆم یەکێک بووم لەوانەی کە لەدەرەوە بووم، مام جەلالیش یەکێک بوو لەوانەی کە لەدەروە بوو. ئێمە زۆر لامان گرنگ بوو کە شەڕ ڕابوەستێت، هەموومان پێمان وابوو شەڕ خەتەرێکی زۆر گەورە و ماڵ وێرانکەرە بۆ گەلەکەمان و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەم تەجرووبەیە لەڕەگ و ڕیشە دەربهێنرێت وە پێشمان وایە کە ئەم وەزعە فرسەتێکی مێژوویی یە بۆ گەلەکەمان هەڵکەوتووە، ئەگەر لەکیس بچێت لەم قەرنەدا فرسەتی وامان بۆ نایەتەوە.
وە ئەگەر ئەم تەجروبەیەمان لەناوبچێت، بڕوخێت. لە ئەنجامی ئەوە کە عێراق بێت غەزومان بکات و دەرەقەتی نەیەین، کەس لۆمەمان ناکات، لە ئەنجامی ئەوەی تورک بێت وڵاتەکەمان داگیر بکات کەس لۆمەمان ناکات، لەئەنجامی ئەوەی کە ئێران بێت وڵاتەکەمان داگیر بکات کەس لۆمەمان ناکات، بەڵام ئێمە بەدەستی خۆمان،، خۆمان حکومەتەکەی خۆمان بڕوخێنین نەک لۆمەمان ئەکەن،، ئەجیالی داهاتوو نەعلەتیشمان ئەکەن... لەبەر ئەوە ئێمە حەریص بووین، سوور بووین لەسەر ئەوەی کە ئەم شەڕە زوو کۆتایی پێ بێت، لەبەر ئەوە ئێمە رجامان کرد کە ئەمریکایی یەکان وەساتەت بکەن لە بەینمان دا، ناوبژی بکەن. ووتیان وەساتەت ناکەین بەڵام زەخت ئەکەین بۆ ئەوەی شەڕەکە ڕابگیرێت، بەلاشمانەوە گرنگ نییە کێ مەسئولە، بەلامانەوە گرنگە کە شەڕەکە ڕابگیرێت، داوامان لە ئینگلیز کرد، ئامادە نەبوون وەساتەت بکەن، داوامان لە ئێران کرد ئێران ئامادە بوو وە دەعوەتی مام جەلال و کاک مەسعودیشی کرد بۆ تاران، کاک مەسعود نەچوو بۆ تاران ووتی لەم کاتەدا وڵاتەکە بەجێ ناهێڵم.. وە ئەوان ووتیان ئێمە میواندارییان دەکەین وە ووتیان وادەکەین کە ئیتیفاقێکی وا لە بەینتانا ببێت کە هەشت ساڵی تر شەڕ نەبێتەوە لە نێوانتان دا... لایەنی پارتی، کاک مەسعود حازر نەبوو.
فەرەنسی یەکان مبادەرەیەکیان کرد بەسەرۆکایەتی سەرکۆمای فەرەنسا و چەند کەسێکی کورد، پەیامێکیان هێنا، پەیامەکەیان بریتی بوو لەوەی فەرەنسا ئامادەیە میوانداری نوێنەرانی هەردوولا بکات لە شوێنێکی کەنار، کەبەشێوەیەکی نهێنی بەبێ ئەوەی لەلای ڕۆژنامە ئیعلان بکرێت، چونکە پێیان وابوو کە دوو ئیحتیمال هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە ئێمە بگەینە نەتیجەی ناوپژی کردنی ئەوان، ئیحتمالی دوهەم ئەوە بوو کە ئێمە نەگەینە ئەنجام، نەگەینە نەتیجە خۆی لە خۆیدا ئەمە شکستە بۆ دیپلۆماسی یەتی فەرەنسی..... چونکە فەرەنسا مەشهورە لە بواری دییبلۆماس یەتدا.
هاتن لەگەڵ هەردوو مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە و لەگەڵ هەردوو جۆامێر( مام جەلال و کاک مەسعود) کۆبوونەوە و وتیان کە فەرنسا ئامادەیە نوێنەرانی هەردوولا بێنە پاریس، گفتوگۆ بکەن، ئەگەر گفتوگۆکەیان بە ئەنجام گەیشت ئەوا لەدوایی دا هەردوکتان بانگ ئەکەین بۆ پاریس بەحزوری سەرۆک میتران حەفلەیەکی دیپلۆماسی زۆر گەور بکرێت بۆ دەکرێت، لەحەفلەیە دیبلۆماسیە یەدا ئیتیفاقیەکە ئیعلان دەکرێت لەبەرچاوی وەسائیلی ئیعلامەوە ئیمزا دەکرێت وەکو ئەوەی واشینتۆن رووی دا، شتێک لەو بابەتانەوە، ئەوە سەرۆک میتران ئەیکا بە مناسەبەتێک بۆ ئەوەی داوا لە مجتەمەعی دوولی بکات داوا بکرێت حەسار لەسەر کوردستانی عێراق لاببرێت، خەتی ٣٦ درێژ بکرێتەوە بۆ خەتی ٣٤، لە هەمان کاتدا بەتەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک کلینتۆن قسە دەکرێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا(جۆ مێجەر) قسە دەکرێت، ئەوانیش دەوری خۆیان بخەنە دەوری سەرۆک میتران. ئێمە چووین بۆ پاریس.... لە پاریس پاش چەند رؤژ مشتومڕ گەیشتینە ئەوەی ئیتفاقێکمان ئیمزا کرد، لەو کاتەدا لەبەدبەختی کورد سەرۆک میتران لەخەستەخانە کەوت.
بەڵام پارتی بەدڵیان نەبوو بچن بۆ پاریس، هەر لە بیدایەتەوە کە چوشین وەکو ئیحراج چوون، ئەوان دەیانوت ئێمە دەبێ موشکلیەکانی خۆمان لە ناو خۆمان دا حەل بکەین.... ئێمە( یەکێتی) پێمان وایە خۆمان موشکیلەکانی خۆمان پێ حەل ناکرێت، ئێمە ئەگەر ئێران نەبوایە وەختی خۆی لەگەڵ پارتی ڕێک نەئەکەوتینەوە، چونکە تاکو نەچووین لەگەڵ ئێران ڕێک نەکەوتین پارتی لەگەڵمان ڕێک نەکەوت. لەبەر ئەوە ئەگەر تەرەفی سێیەمی تێدابێت هەمیشە شتێکی باشە... یەعنی کە هاتیشنە پێشەوە بەنابەدڵی هاتنە پێشەوە،، دەیانووت هێشتا تەتبیع نەبووە و هیچ نەبووە ئێمە پەرلەمان کردوە ئەبوایە نەهاتینایەوە ئەبوایە لەوڵاتی خۆمان دانیشتنایە لەوێ موشکلیەکانی خۆمان حەل بکردایە.
وەکو بیستومە کاک نێچیریش لە دووسێ شوێن تەسریحی دابوو لەلای هەندێک ڕۆژنامەنووسی بێگانە، لەلای ئێرانی یەکان وتبوی ئیتفاقیەی پاریش سەر ناگرێت، دیاربوو لە بەینی خۆیاندا بڕیاریان لەسەر دابوو. لە پاریس ئێمە کە ئیتفاقیەکەمان ئیمزا کرد ئەوە بوو مایەوە سەر ئەوەی ئەوان ئیمزای بکەن، ئەوەبوو سەرۆک میتران نەخۆش کەوت، فەرەنسی یەکان داوایان لێ کردین وتیان ئەمە وەکو وەثیقەیەکی سڕی لای خۆتان هەڵیگرن، ناوەڕۆکەکەی بڵاو مەکەنەوە تاکو ئەوان دێن بۆ پاریس تاکو وەکو شتێکی مفاجەئەی لێ بکەن.... لە گەڕانەوەمان دا نوێنەری پارتی لە تورکیا سەفین دزەیی یە، وە ئەوەش رویتەر بڵاوی کردۆتەوە، نوسخەیەکی لەم ڕیککەوتنامەیە کە ئیمزای من و سامی پێوەیە کە بەزمانی ئینگلیزی و فەرەنسی نوسراوە، داوە بە تورکەکان... خۆیان بیستیان لە وەسائیلی ئیعلامدا تورکەکان چۆن توڕەبوون، وتیان کورد ئەیانەوێ دەوڵەت دروست بکەن، وەنابێ ئیتفاقی پاریس سەربگرێت، ئەوە نەتیجەی ئەوە بوو برادەرانی پارتی نوسخەیەکی لە مەیان دابوو بە تورکەکان، وە ئەوانیش بەڕەسمی ئیحتیجاجیان کرد لەلای فەرنسا و وتیان فەرەنسی یەکان ئەیانەوێت یارمەتی کوردەکان بدەن بۆ ئەوەی جیابێتەوە و دەوڵەتی خۆی دروست بکات و ئەمەش دژی ئەمنی قەمی یەو، لەهەمان کات دا کۆبونەوەیەکی سێ قؤڵی یان لەگەل سوریا و ئێران - هی وەزیری خارجی یەکانیان بەست، لەوێش تورکەکان سەرو نوسخەیان داوە بەوان وە وتبویان فەرموو کوردەکان خۆیان بەدۆستی ئێوە ئەزانن، ئەوە خەریکن عێراق پارچەپارچە ئەکەن و دەوڵەت بۆ کورد دروست دەکرێت، خەتەر بۆسەر هەر ٣ دەوڵەتەکە دروست دەبێت.
ئەمە بوو بە هۆی سەفەرەکەی پاریس سەر نەگرێت و فەشەلی کرد.. بەڵام ئەگەر پارتی جددی بن خۆ بەبێ سەفەری پاریسیش ئەتوانێت ئیمزا بکرێت،، ئەم ڕیککەوتننامەیە شتێکە قازانجی کوردی تێدایە، ئیتر لە پاریس ئیمزابکرێت، لە مزگەوتی گەورەی ئێرە ئیمزا بکرێت، لەمزگەوتی گەورەی هەولێر ئێمزابکرێت، گرنگ ئەوەیە ئیمزابکرێت و دەست بکەن بەجێبەجێ کردنی، چونکە قازانجی گەلەکەمانی تیایە، قازانجی ئاشتی تیایە، قازانجی فەقیر و هەژاری تیایە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق