• نوێترین بابەت

    السبت، 16 سبتمبر 2017

    بەدیلەكەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ریفراندۆم ئاشكراكرا

    بەدیلەكەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ریفراندۆم ئاشكراكرا



    پێشنیاری بەدیلەكەی ریفراندۆم، كە لەلایەن وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەكگرتوەكانەوە خراوەتەبەردەم هەرێمی كوردستان بۆ بڕیارلێدانی ئاشكرا دەكرێت.
    لەوبارەیەوە محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی ئاشكرایكردوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا و نەتەوە یەكگرتوەكان پێشنیاریان كردوە تاووتوێكردنی دۆخی هەرێم لەنێویدا ریفراندۆمی سەربەخۆیی ببرێتەبەردەم دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان، لەبەرامبەردا سەركردایەتی كوردستان دوو ساڵ ریفراندۆم دوابخات".
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، باڵیۆزانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق ئەو پێشنیارەیان خستۆتەبەردەم مەسعود بارزانی لەو كۆبونەوەیەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو. وتیشی "هەموویان تەئكیدیان كردۆتەوە ئەگەر پێشنیارەكەیان رەتبكرێتەوە ئەوا دەبێت هەرێم هەموو لێكەوتەكان لە ئەستۆ بگرێت".
    محەمەد حاجی مەحمود ئەوەشی بۆ رۆژنامەكە رونكردۆتەوە، نوێنەرانی ئەو دەوڵەتانە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، كۆبونەوەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان دۆسێ عیراق تاووتوێ دەكات لەنێویدا هەرێمی كوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی، هەروەك سێ وڵاتەكە و نەتەوە یەكگرتوەكانیش هەوڵدەدەن كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی چارەسەر بكەن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەدیلەكەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ریفراندۆم ئاشكراكرا Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top