• نوێترین بابەت

    السبت، 16 سبتمبر 2017

    ‎ بوونی خودا لەرووی لۆژیكی و عەقلەوە


    ‎ بوونی خودا لەرووی لۆژیكی و عەقلەوە
    ‼️⁉️❗️




    ‎بە گشتی كاری فیزیا و فیزیازانەكان تا ئەو كاتەی تەقینەوە گەورەكەی پێش ئەوە كاری فیزیا تەواو دەبێت چونكە پێش تەقینەوە گەورەكە هەروەك ستیفن هاوكینگ دەلێت كات و شوێن بوونی نییە , كە كات و شوێنیش نەبێت فیزیا رۆلی نابێتف بۆیە پشت بەچی دەبەستین لێكدانەوەمان بۆ بكات ئاین و فەلسەفە،....
    ‎ ئاین دەلێ خودایەك دروستی كردووە و ئەی فەلسەفە بەكورتی فەلسەفە و لۆژیك چوار هەلبژاردەمان دەداتێ:-
    💠 یەكەم دەلێت لە هیچەوە هاتۆتە بوون ، من نالێم گەردونێك بەم هەموو یاسا فیزیایا و كیمیانەوە چۆن هاتۆتە بوون تەنها دەلێم چۆن هیچ دەتوانێ شتێك بهێنێتە بوون. ئاخەر كەسێك پارەی نەبێ چۆن دەتوانێ كەسێك دەولەمەند بكات كەسێك كە خۆی بوونی نەبێت چۆن دەتوانێ مندالی ببێت وەك ئەوە وایە بلێی ستیڤ. جۆبس هیچە چونكە بوونی نەببوە و كۆمپانیای ئەپلی دامەزراندووە ،باشە ئەمە هیچێكمان هەبوو هیچێكی ترمان بۆ زیاد كرد وە هیچێكی تریش چیمان دەست دەكەوێت هەر هیچ باشە هیچ خۆی هیچە چۆن دەتوانێ شتێك بێنێتە بوون ئەمە لۆژیكی و عەقلی نییە زانستیش نالێت تەقینەوە گەورەكە لە هیچەوە رویداوە بەلكو دەلێت لە خالێكەوە
    💠 دووەم دەلێت گەردوون خۆی خۆی دروستكردبێت باشە ئەمە چۆن ئەبێت وەك ئەوە وایە بلێی ئافرەتێك خۆی خۆی بوو یان مۆبایلەكەم كە خۆی بوونی نەبووە ئینجا خۆی دروستكردووە خۆی خۆی دروستكردووە باشە گەردوون چۆن خۆی خۆی دروستكردووە واتە خۆی هەبووە ئینجا خۆی دروستكردووە باشە پێش ئەوەی خۆی دروستبكات چۆن خۆی هەبووە ئەمە هیچ عەقلی و لۆژیكی نییە.
    💠 وە خالی سێیەم لەلایەن دروستكراوێكەوە دروستكرابێت، واتە گەردووانی یەكەم لەلایەن گەردوونی دووەمەوە دروستكراووە وە دووەمیش چونكە دروستكراوە لەلایەن سێیەمەوە دروستكراوە سێیەمیش لەلایەن چوارەم ئەویش لەلایەن پێنجەم ئیدی تا ناكۆتا ئاوا لەوانەیە فێل لە خۆمان بكەین بەلام ناگەینە ئەنجام وەك ئەوە وایە كە من سەربازێك بم تەقە لە بالندەیەك بكەم بەلام بۆ ئەمە پێویستە رێپێدان لەسەربازی پێش خۆم وەربگرم وە ئەویش لە پێش خۆی و ئەویش لە پێش خۆی تا ناكۆتا ئایا دەگەینە ئەنجام كە من تەقە بكەم بێگومان نەخێر وە من تەقەكە ناكەم وە بەهەمانشێوە گەردوونی ژمارە یەك هەرگیز دروستنابێت .
    💠خالی چوارەم گەر گەردوون لەلایەن نا دروستكراوێكەوە دروستكرابێت كە خۆی دروست نەكرابێت كە ئاینەكان پێی دەلێن خودا وە زاناكان دەلێن دیزاینەری زیرەك گرفتێی لۆژیكی و عەقلانی لەم خالەیانابینم گەر دروستنەكراوێك هەبێت كە خۆی ئەزەلی بێت هەر هەبوو بێت و هەر هەبێت و سەرەتا و كۆتای نەبێ ئەمەش زۆربەی فەیلەسوفەكان لەكۆنەوە بە لۆژیك باوەریان پێی هەیە سۆفیستەكان نەبێت ئەوانیش بە كۆنەلێكی گومان دروستكەر و هەلخەتێنەر ناسراون لە مێژوودا وە ئەو فەیلەسوفانەی بەو دواییی هاتوون باوەریان بەخودا نەبوو هەنێكیان تەنانەت گومانیان لەبوونی خۆشیان هەبووە چ جا خودا .
    ‎لە رووی زانستیەوە زانست بەردەوام یاسا فیزیایی و كیمیاییەكان دەدۆزێتەوە كە گەردوون لەسەر چەند یاسایەكی جێگیر دەروات ئەم یاسایانەش وایان كردووە ژیان لەباربێت وە ئەو شتەی كە ئەم زانایانی بەرەو باوەربوون بەخودا راكێشاوە كە ئەم یاسایانە دەبێت دانەرێكیان هەبێت وەك دەلێن قانوون بەبێ موقەننین نابێت ، وە هەسارەی سێیەمی كۆمەلەی خۆر خۆی موعجیزەیەكی عاشا هەلنەگرە لەسەر بوونی خودا كە بە چ ووردیەك لەم گەردوونە دەسورێتەوە و بەهەموو شێوەك لەبارە بۆ ژیان ئەمەی پێی دەلێن دیزاین زیرەك كە شوێنكەوتوانی لە زانایان لە زیادبووندایە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ‎ بوونی خودا لەرووی لۆژیكی و عەقلەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top