• نوێترین بابەت

    السبت، 30 سبتمبر 2017

    له‌ په‌خشی راسته‌خۆی ته‌له‌فزیۆن ته‌ڵاقدر و ته‌ڵاق نه‌درا


    له‌ په‌خشی راسته‌خۆی ته‌له‌فزیۆن ته‌ڵاقدر و ته‌ڵاق نه‌درا


     پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی بۆهات و مێرده‌كه‌ی لێی توڕه‌ بوو و ته‌ڵاقی دا

    كه‌ناڵی "LBC" میسری به‌رنامه‌یه‌كی  تایبه‌ت به‌ جۆره‌كانی جیابونه‌وه‌"ته‌ڵاق" و چۆنێتی ڕوودانی ئه‌م دیارده‌یه‌ پێشكه‌ش كرد پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی بۆهات و مێرده‌كه‌ی لێی توڕه‌ بوو و ته‌ڵاقی دا .

     روداوه‌كه‌ به‌م جۆره‌ بوو دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات له‌كاتی په‌خشه‌كه‌دا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و پێیده‌ڵێت "بۆچی بێ پرسی من له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ده‌ركه‌وتویت و تۆ ته‌ڵاق درایت".

    دوایی ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كه‌ سیناریۆ بوو ته‌نها بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی ته‌ڵاقه‌ دان بوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه‌ ڕێك خرابوو .

    پێشكه‌شكاره‌كه‌ ناوی "هبه‌ زیاد" ده‌ڵێت : بۆئه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌ی به‌رنامه‌كه‌ زیاتر ڕون بكه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامدا.

    سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیوم
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: له‌ په‌خشی راسته‌خۆی ته‌له‌فزیۆن ته‌ڵاقدر و ته‌ڵاق نه‌درا Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top