ژن و مێردێكى مرۆڤ خۆر له رێى سێڵفييه‌كه‌وه ئاشكرا بوون
پۆليسى رووسيا له شارى كراسنودارى باشوورى ئه‌و وڵاته ژن و پياوێكيان ده‌ستگيركرد، كه تۆمه‌تبارن به كوشتنى 30 كه‌س و خواردنى گۆشتيان.
ده‌ستگيركردنى ئه‌و دوو هاوسه‌ره دواى ئه‌وه هات، وێنه‌يه‌كى سێڵفى له مۆبايلى پياوه‌كه تاوانه‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
ليژنه‌ى راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، پياوه‌كه ته‌مه‌نى 35 ساڵه و دوايين تاوانى هۆڤيانه‌ى له 8ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامداوه.
گشتیی

له باره‌ى ئه‌و تاوانه‌وه، روونكراوه‌ته‌وه، كه پياوه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌يدا ژنێكيان كوشتووه دواى ئه‌وه‌ى له نێوانيان ده‌مه‌قاڵێ روويداوه و پاشان جه‌سته‌ى ژنه‌كه‌ى پارچه پارچه كردووه و هه‌ندێك له جه‌سته‌كه‌ى بردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه و به‌شێكيشى به‌جێهێشتووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌و ليژنه‌يه ئاشكراشيكردووه، كه تاوانباره‌كه دانى به‌وه‌دا ناوه هه‌ڵه‌يه‌كى چاره‌نووسسازى كردووه، كه وێنه‌يه‌كى سێڵفى له مۆبايله‌كه‌ى هێشتووه‌ته‌وه و تێيدا په‌نجه‌يه‌كى ده‌ستى قوربانييه‌كه‌ى به لووتييه‌وه كردووه.
دواى چه‌ند رۆژێك له ونبوونى مۆبايله‌كه‌ى هاووڵاتييه‌ك مۆبايله‌كه ده‌دۆزێته‌وه و ده‌يباته بنكه‌يه‌كى پۆليس.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: كه ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه ئه‌و ژن و پياوه‌يان له ماڵى خۆيان‌دا ده‌ستگيركردووه و له‌وێ چه‌ندين ئه‌ندامى جه‌سته‌ى مرۆڤيان بينيوه و هه‌روه‌ها گۆشتى به‌ستووش له به‌فرگردا هه‌بووه، كه هێشتا له باره‌يه‌وه لێكۆڵينه‌وه ده‌كرێت.
كه‌ناڵه خۆجێيه‌كانى رووسيا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ژن و پياوه ئه‌وه يه‌كه‌م تاوانيان نه‌بووه، به‌ڵكو چه‌ندين تاوانى ديكه‌يان ئه‌نجامداوه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه تا ئێستا 30 كه‌سيان كوشتبێت و گۆشته‌كه‌يان خواردبن و له ساڵى 1999ه‌وه خه‌ريكى ئه‌و تاوانانه بوون، به‌ڵام تا ئێستا تاوانى كوشتنى 7 كه‌سيان به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه.
تيمى پزيشكى كه پشكنينى بۆ ژنه‌كه كردووه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و ژنه هيچ شێوانێكى ئه‌قڵى پێوه ديار نييه و ده‌روونى نه‌شڵه‌ژاوه و تێك نه‌چووه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق