• نوێترین بابەت

    السبت، 16 سبتمبر 2017

    سیاسیەکی عاشقی دڵ شکاو


    عەشق..!
    لەو پەنجاو دووسالەی تەمەنم چوار پێنج جار عاشقبووم..!
    بەران دوو جاریان زۆر بەجددی،جارێکیان لەکۆتایی قۆناغەکانی خوێندن وجارێکی تر لەچل وشەش ساڵی..

    شەوانەبەتەنیا دادەنیشتم وتێرتێردەگریام تابەیانی شیعرم دەنووسی وفرمێسکم دەڕشت دەستنوێژم دەشوشت و بەسعات سەرم لەسوژدەدا دەناو دوعام دەکرد تابۆیەک بین، کەچی بۆیەك نەبووین..!
    ئەوەی سەردەمی خوێندن ئاگری تێبەردابووم وەکوشێتم لێهاتبوو،لەعەسکەری سەربازەکان خواخوایان بوو مۆڵەت وەرگرن وبگەڕێنەوە ماڵەوە،
    من هەر لەبەغدا دەمامەوە و وەکو شێتێك بەشەقامەکانی بەغدا دەسوڕامەوە، بەچەقۆی سورکراوە پیتی یەکەمی ناویم لەباسکم نوسیبوو، ئێستاش شوێنەواری دیارە، هەرجارێک سەیری دەکە م بزەیەك دەمگرێ وئاخێکیش هەڵدەکێشم، یەکەمیان باوکم ڕازی نەبوو، سوێندی خواردوو وتی: یان من یان ئەو..؟ لەکۆتاییدا باوکم هەڵبژارد
    ووتم: کەباوکم لەدەستدا قەرەبوو نابێتەوە بەڵام کچ ڕەنگە قەرەبووبێتەوە
    ئەوەی دووەمیان کە بەپیری خۆشم ویست، تەختی کردبووم، ئەودڵەم ئاگرێکی وای تێبەرببوو بەزێی کەڵەکیش نەدەکوژایەوە، ئەوەیان هەمووشتێك تەواوبوو، ڕۆژی مارەکردنمان دیاریکرد، دایکی لەکۆتا سات تێلی بۆکردم ووتی:ناتدەمێ..!هەرشێت بووم،وتی:کچەکەم زۆر بەنازەوتۆ سێ منداڵت هەیە و لەگەڵ منداڵەکانت ئیدارەناکا..دنیام پێوەنا سودی نەبوو،دوای سێ ساڵ چاوەڕوانی لەسەرداوای کچەکە وازم لەویش
    هێناوژنم هێنا..ئێستا لەژیانی خێزانیم زۆرحەساوەم وهیچ گرفتێکم نیە،بەڵام برینی قوڵی ئەو دڵەسەگبابەم قەت ساڕێژنابێ.لەئەزموونی ژیانی خۆم بۆم دەرکەوتووەهەرکچێکم خۆشبوێ یان منی خۆشبوێ بۆمن نابێ..بۆیەهەمیشە بەوانەی سەرەتاتکێی عیشقیان لەگەر کردووم وتووە: ئامان سەت ئامان منت خۆشنەوێ،چونکەهەرکەسێك منی خۆشبوێ جگەلەئازارهیچ شتێکی پێ نابڕێ...

    ئوسامە جەمیل
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سیاسیەکی عاشقی دڵ شکاو Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top