• نوێترین بابەت

    السبت، 16 سبتمبر 2017

    باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی چییە؟

    چۆن فێری ئینگلیزی ببم؟
    باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی چییە؟ 


    ئەگەر دەتەوێت فێری ئینگلیزی ببیت، پێویستە ئەم بابەتانەی خوارەوە زۆر بە جوانی بخوێنیتەوە و جێبەجێیان بکەیت. وە پەلە مەکە لە فێربوون چونکە فێربوون پڕۆسەیەکە و بە ڕۆژێک و دوو ڕۆژ ناگەیت بە هیچ. 
    ئارامگر بەو بەردەوام بە. 
    ئەم ڕێگایانەی خوارەوە خۆم تاقیم کردۆتەوە و هەر بەم جۆرەش فێربووم،
    دڵنیام لە نزیکترین کاتدا زۆر سودی لێ دەبینی. هەر جارەو ڕێگایەک تاقی بکەوە بزانە کامەی زیاتر لەگەڵ تۆدا دەگونجێت.
    ______________________________________________
    How to Learn English through Stories?
    چۆن فێری ئینگلیزی دەبیت لە ڕێگای چیرۆكەوە؟
    ...................:::::::..............
    1. چیرۆكێك هەڵبژێرە كە خۆش و سەرنجڕاكێش بێت بەلاتەوە.
    2. چیرۆكێك كە لەگەڵ ئاستی خۆت بگونجێت.
    چیرۆكێك مەخوێنەوە ئەگەر نیوەی تێنەگەیشتی.
    3. سەرەتا تەنها بیخوێنەوە و هەوڵ مەدە فەرهەنگ بەكار بهێنی.
    هەوڵ بدە بە هۆی وشەكانی پێش و دوای بزانی مانای چییە.
    4. وابكە لە چیرۆكەكە تێبگەیت كە بە گشتی باسی چی دەكات و چێژی لێ ببینی.
    5. دەنگی خۆت تۆمار بكە لە مۆبایلەكەت و دواتر گوێی لێبگرەوە.
    6. ئینجا ئەوەی تێنەگەیشتی لە فەرهەنگ بۆ ماناكەی بگەڕێ
    ئەو وشانەی كە نایزانی لەسەر دەفتەرێك بنووسەوە.
    بەڵام بە تەنها وشەكە نا بەڵكو بە ڕستەكەوە بینووسەوە.
    7. هەوڵبدە چیرۆكەكە بۆ كەسێك بخوێنیتەوە و بۆی بكەیتە كوردی.
    8. ئەگەر ئەو چیرۆكانەت دەستكەوێت كە دەنگی لەگەڵە واتا audiobook زۆر باشترە.
    هەم گوێ بگرە و هەم بیخوێنەوە.
    ______________________________________________
    How can I improve my English with Songs?
    چۆن لە ڕێگای گۆرانییەوە ئینگلیزییەكەی خۆم بەرەو پێش بەرم؟
    ..............
    خۆم یەكێكم لەو كەسانەی كە لە ڕێگای گۆرانییەوە فێری ئینگلیزی بووم!
    1. گۆرانییەكی خۆشی زمانی ئینگلیزی هەڵبژێرە، دانەیەك ئاسان بێت و وشەكان ڕوون بن.
    2. چاوت دابخە و گوێ لە گۆرانییەكە بگرە تەنها هەوڵ بدە لە هەستی گۆرانیبێژەكە تێبگەیت. هەوڵی ئەوە مەدە لە وشەكان تێبگەیت. تەنها دووبارەیان بكەوە.
    3. جارێكی تر گوێ بگرەوە و هەر وشەیەك یان ڕستەیەك كە گوێت لێی دەبێت بیاننووسەوە. مەرج نییە لێی تێبگەیت. با جارێ تەنها گوێچكەت و چاوت و دەستت لەگەڵ وشەكان ڕابێن و هیچی تر
    4. هەوڵبدە ئەمجارە هەم گوێ بگریت و هەم بیخوێنیتەوە. لە گوگڵ بنوسە
    lyrics
    ناوی گۆرانییەكە بنووسە و لە تەنیشتی بنووسە lyrics ئینجا بیخوێنەوە و گوێ بگرە.
    By: Macos Karam
    5. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو وشانەی ماناكانیان نازانی لە فەرهەنگ یان گوگڵ بۆ ماناكانیان بگەڕێی.
    6. هەوڵبدە گۆرانییەكە بڵێیتەوە لە بەردەم ئاوێنە یان لای دایكت، لای هاوڕێكانت. با هەموویان وا هەست بكەن كە فێری ئینگلیزی بوویت. ئەو كاتە سیقەت زیاتر بە خۆت دەبێت و دەبێتە پاڵنەرێكی باش بۆ بەردەوام بوونت.
    7. با ئەم گۆرانییە ببێتە بەشێك لە ژیانت هەتا وەك ناوی خۆت لەبەری دەكەیت ئینجا بڕۆ سەر گۆرانییەكی تر.
    ______________________________________________
    5 great songs to help you learn English
    ٥ گۆرانی نایاب كە یارمەتیت دەدەن لە فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
    ........................
    1. Passenger – Let Her Go
    گۆرانییەكی زۆر نایاب كە لە هەموو شوێنێك دەتوانی پلەی بكەیت. نە زۆر خاوە نە ئەوەندەش خێرایە كە فریای نەكەویت.
    پاسنجەر دەنگێكی ساف و ڕوون و خۆشی هەیە كە وا دەكات حەزت لە ئینگلیزی بێت.
    لەم لینكەوە گوێ لە گۆرانییەكە بگرن:
    https://youtu.be/RBumgq5yVrA
    ........................
    2. Blue - One Love
    یەكەم گۆرانی كە گوێم لێگرت و لەبەرم كرد ئەم گۆرانییە خۆش و پڕ مانایەی بلوو بوو وای كرد ماكۆس حەزی لە ئینگلیزی بێت.
    لەم لینكەوە گوێ لە گۆرانییەكە بگرن:
    https://youtu.be/GFGPSx6cPN0
    ........................
    3. Celine Dion - My Heart will Go On
    گۆرانی فیلمی تایتانیك كە ساڵی 1998 بۆ یەكەم جار زۆربەی كوردەكان بینیان. بەهۆی ئەو یادگارییە خۆشانەی لەگەڵ ئەو فیلمە هەمانە ئەم گۆرانییە زۆر سوودی لێ دەبینن جگە لەو دەنگە خۆش و سافەی سیلین دیۆن.
    لەم لینكەوە گوێ لە گۆرانییەكە بگرن:
    https://youtu.be/FHG2oizTlpY
    ........................
    4. Adele - Hello
    ئادێل ئەو گۆرانی بێژە بە شەخسیەتەی كە هونەر و گۆرانی نیشانی خەڵك دەدات نەك جەستەی خۆی. ئەم گۆرانییە خۆشەی ئادێل هانت دەدات بۆ فێربوون.
    لەم لینكەوە گوێ لە گۆرانییەكە بگرن:
    https://youtu.be/YQHsXMglC9A
    ........................
    5. Eminem - Lose Yourself
    زۆربەی گۆرانییەكانیم لەبەرە، ئەوانەی حەز بە ڕاپ دەكەن با گوێ لە ئێمینێم بگرن. هەرچەندە زۆر خێرایە و تێی ناگەیت بەڵام ئەگەر بیخوێنیتەوە لەگەڵ گوێ گرتن سوودی زۆرە من نیوەی ئەو وشانەی ئێستا ئەیزانم هی ئەو گۆرانیانەیە.
    لەم لینكەوە گوێ لە گۆرانییەكە بگرن:
    https://youtu.be/02Zm-Ayv-PA
    ................
    - Who is your favorite singer?
    - What is your favorite song?
    ______________________________________________
    چۆن لە ڕێگای سەیرکردنی فیلمەوە فێری زمانی ئینگلیزی ببم!
    1. فیلمێکی سەرنجڕاکێش و خۆش هەڵبژێرە کە خۆت حەزت لێی بێت.
    هەوڵبدە ئەو فیلمە لە ئاستی ئینگلیزییەکەت نزیک بێت نەک فیلمێک کە ئینگلیزەکان خۆشیان بەزەحمەت لێی تێبگەن.
    2. لەو فیلمانە بگەڕێ کە زمانێکی ئاسانیان تێدا بەکار هاتووە.
    3. دەستەواژە کورت و خۆشەکان دووبارە بکەوە و هەوڵ مەدە لێیان تێبگەی جارێ تەنها دووبارەیان بکەوە.
    4. سەرەتا ئاساییە ئەگەر بە ژێرنووسەوە سەیری بکەیت بەڵام کە دووەمجار سەیرت کرد بەبێ ژێرنووس سەیری بکەوە.
    5. ئەگەر وشەیەک یان ڕستەیەکت لەدەست چوو وە تێنەگەیشتی ئاساییە مەرج نییە لە هەمووی تێبگەی. وردە وردە.
    6. بەکارهێنانی فەرهەنگ با دوا شت بێت کە دەیکەیت.
    ....................
    by: Macos ESL
    ...................
    مانگێک ئەمە تاقی بکەنەوە و ئینجا وەرنەوە نامە بۆ پەیج بنێرنەوە و پێمان بڵێن کە چەند سوودتان وەرگرت.
    ______________________________________________
    9 Best movies for Learning English.
    نۆ باشترین فیلم بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
    ------------------------------------
    1. “The Social Network” (2010)
    ئەم فیلمە خەڵاتی بردۆتەوە و لەبەر ئەو زمانە سرووشتی و پێكەنیناوییەی كە تێیدا بەكار هاتووە وا دەكات زمانی ئینگلیزییەكەت بەهێز بێت.
    2. “The Hangover” (2009)
    زۆر خۆش و كۆمیدییە ئەگەر حەز لە فیلمی كۆمیدی ئەكەی سەیری ئەم فیلمە بكە.
    3. “The Hunger Games” (2012)
    فیلمێكی زۆر وێنەییە ئەگەر لە گفتوگۆیەكیش تێنەگەیت بە هۆی جوڵە و وێنەكان دەتوانی تێی بگەیت.
    4. “Toy Story” (1995)
    فیلمێكی ئەنیمەیشنە. ئەم جۆرە فیلمانە زمانێكی زۆر سادە و ئاسانی تێدا بەكاردێت. واتا ئەو وشە و دەستەواژانەی كە بەكاردێن ئاسانن بۆ تێگەیشتن.
    5. “Cast Away” (2000)
    ئەم فیلمە كەسێكە بۆ خۆی قسە دەكات. پەیوەندی ئاڵۆز نییە لە نێوان چەند كاراكتەرێك بۆیە تێگەیشتن لێی ئاسانترە.
    6. “(500) Days of Summer” (2009)
    زۆر سادە و ئاسانە بۆ تێگەیشتن. باسی چیرۆكی خۆشەویستی دەكات و بینەر ڕادەكێشێت.
    (By; Macos Organization
    7. “Twilight” (2008)
    فیلمێك بە شێوەی ئەمریكی ئاسان و سادە بۆ تێگەیشتن، بۆ كەسانی گەنج باشە چونكە بەشێكی ئەنیمەیشنە.
    8. “The Break-up” (2006)
    ئەو قسە بازاڕیانەی كە هەموو ڕۆژ بەكاردێت لەم فیلمە فێری دەبیت. كە زیاتر بۆ بارودۆخی كۆمەڵایەتی بەكاردێت.
    9. Forrest Gump (1994)
    لە هەموویان باشترە بۆ فێربوون چونكە لەسەرخۆ قسە دەكەن بەهۆی ئەوەی كە (فۆڕێست گەمپ) كێشەی هەیە لە قسە كردن زۆر بە ئاسانی دەتوانن لێی تێبگەن.

    بە شەیرکردنی ئەم پۆستە هاوکاری زۆر کەس دەکەیت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

    مارکوس کەریم
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی چییە؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top