فەزیحەکی شێخ جەعفەر بڵاودەبێتەوە
بەرپرسی هێزەکانی 70ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆڵی نەخۆشخانەیەکی گەرمیان دەداتە پارتی بۆ بەرکارهێنانی بەمەبەستی بانگەشەی ڕیفراندۆم.
کارمەندێکی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور لە گەرمیان بە (لڤین)ی ڕاگەیاند" جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی هێزەکانی 70ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆڵێکی نەخۆشخانەکەی داوەتە ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم".
باسی لەوەشکرد"ئەو نەخۆشخانەیە سەربە نەخۆشخانەی شۆڕشەو لەلایەن دەزگای پێشمەرگەوە بەڕێوەدەبرێت و ڕازی نەبوون بە بەکار هێنانی ئەو هۆڵە بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم بەڵام دواتر بە فەرمانی شێخ جەعفەر بەکارهێنراوە".
0 التعليقات:
إرسال تعليق