• نوێترین بابەت

    الاثنين، 18 سبتمبر 2017

    سەرەتا باوکمیان کوشت!

    سەرەتا باوکمیان کوشت!

    ئەوە ئەو فیلمەیە کە باس لە تراژیدیای کەمپۆچییەکان لەژێر چەپۆکی ڕژێمی کۆمۆنیستی پۆلپۆت دەکات و لە ٢٠١٧ بەرهەم هاتووە. فیلمێکی دڵهەژێنە و کەی ئەو فیلمەتان بینی، ئینجا لە دیکتاتۆرییەت و خوێ»ڕێژی ڕژێمەکەی پۆلپۆت تێدەگەن.
    پارتی کۆمۆنیستی کەمپۆچیا، کە پێیان دەگوترا خمێرە سوورەکان، دوای دەستگرتنیان بەسەر دەستەڵات لە کۆماری کەمپۆدیا، بە ڕێبەری پۆل پۆت، ئەو وڵاتەیان لەماوەیەکی زۆر کورتدا گۆڕی بۆ دۆزەخ، بەبیانۆی جێبەجێکردنی سیاسەتەکەیان لەژێر دروشمی "ئەندازیاری کۆمەڵایەتی".
    سەرەتا هەموو کەمینەکانییان بەئامانج گرتن، پاشان پازیان دایە خەڵكی شارەکان، کە زۆربەیان مامۆستا و ئەندازیار و پارێزەر و بازرگان و تاد هەڵگری بڕوانامەی جیاواز بوون، گواستنیانەوە بۆ کێڵگەکانی کشتوکاڵ و دایانماڵین لەهەموو کەلوپەلێك کە لەگەڵ خۆیان بردبوو. لەژێر دروشمی یەکسانی و دژایەتی کاپیتاڵیزم دۆزەخێکی ڕاستەقینەیان بۆ دەیان هەزار کەس دامەزراند. دوای ئەوەی وردە وردە کاریی کشوکاڵی زۆرەملێیان بەو خەڵکە دەکرد، یەکە یەکەش گەورەکانیان ڕادەماڵین بۆ چاڵەکانی مەرگ و دەیانکوشتن بە مەبەستی ئەوەی هەموو پەیوەندییەکی ڕژێمی کاپیتاڵیزم، لەگەڵ وەچەی نوێ بپچڕێنێت.
    بەم جۆرە پڕۆسەی جینۆسایدی ئەو خەڵکە لە ١٩٧٥ تا ١٩٧٩ بەردەوام بوو. بەدەیان هەزار کەسیان لەبەین بردن. 
    پاشان ڤیتناکییەکان توانییان خمێرە سوورەکان لە دەستەڵات دوور بخەنەوە، بەڵام هەر کۆتاییان پێنەهات و دەستیان بە جەنگی پارتیزانی کورد لەدژی ڤیتنام تا ١٩٩٤ خۆیان ڕاگرت.
    کێڵگەکانی مەرگ، بوونە هۆی لەناوبردن و کوشتنی هەزاران کەس، وێڕای ئەوەی کە هەزاران کەسیش بە نەخۆشی جیاوازەوە گیانییان لەدەستدا، بەتایبەتیش مەلاریا.
    ئەم فیلمە باس لە تراژیدیای یەك خێزان دەکات، کە سەرەتا باوکی منداڵەکان دەکوژرێت و دواییش ڕوبەڕووی ئەشکەنجە و دەردەسەری زۆر دەبنەوە، تا جەنگ دەست پێدەکات و لەگەڵ هەزاران کەس، منداڵەکان یەکتر دەدۆزنەوە و ڕزگارییان دەبێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەرەتا باوکمیان کوشت! Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top