شەمەندەفەرەکە لەفەڕەساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت .
کچۆڵەیەکی فەڕەنسی بە ڕێکەوت لەتەنیشت پیاوێکی ئینگلیز دانیشت .
لەسەر ڕووخساری کچۆڵەکە دڵەڕاوکێ و ترس دەبینرا.
پیاوە ئینگلیزەکە لێی پرسی: چی بووە بۆچی دوو دڵیت؟
کچەکە : هیچ نیە .
پیاوە ئینگلیزەکە: گەر کێشەیەکت هەیە من یارمەتیت دەدەم.
کچەکە : بڕی 10 هەزار دۆلارم پێیە ،ئەترسم کێشەم بۆ دروست بکەن .
ئینگلیزەکە : نیوەی بدە بەمن بۆت هەڵبگرم، ئەگەر پۆلیس تۆش دەستگیربکەن و پارەکەت لێ وەرگرن،ئەوا نیوەی لای من دەمێنێتەوە .
ناونیشانی ماڵەکەتم بۆ بنووسە هەرکات گەشتینە لەندەن بۆت دەگەڕێنمەوە .
کچە فەڕەنسیەکەش ناچار بەو پلانە ڕازی بوو،
نیوەی پارەکە و ناونیشانی ماڵەکەی دا بەپیاوە ئینگلیزەکە !!!
کاتێك گەشتنە خاڵی پشکنین ،کچە فەڕەنسیەکە لەپێش پیاوەکەوە وەستا ،بەبێ کێشە تێپەڕی .
لەوکاتەدا پیاوە ئینگلیزەکە هاواریکرد گەورەم ئەو کچە فەڕەنسیە 10 هەزار دۆلاری پێیە،نیوەی لای خۆیەتی و نیوەی بەمنە.
لەگەڵی ڕێککەوتبووم بەڵام بۆئەوەی خۆشەویستی خۆم بۆ بەریتانیای مەزن بسلەمێنم ئاگادارتان دەکەمەوە،من خیانەت لەنیشتیمانەکەم ناکەم.
دووبارە کچەکەیان پشکنی و پارەکەیان لێوەرگرت،
ئەفسەرەکە سوپاسی هەستی نیشتیمانپەروەری پیاوە ئینگلیزەکەی کردو بەبێ کێشە پەڕییەوە بۆ بەریتانیا .
پاش دوو ڕۆژ کچە فەڕەنسیەکە پیاوە ئینگلیزەکەی لەبەردەم ماڵی خۆیان بینیەوە ،بەتوڕەییەوە پێی وت: بەنەفرەت بیت چیت دەوێ؟
لە کیسێکدا بڕی 15هەزار دۆلاری دایە دەستی کچەکە،کچەکە سەری سوڕما !!
ئینگلیزەکە وتی: سەرسام مەبە ،من ویستم سەرنجی ئەوان بۆلای تۆ ڕابکێشم ،چونکە لەجانتاکەمدا بڕی 3 ملیۆن دۆلار هەبوو ،ناچار بووم ئەو فێڵە بکەم .
پەند :
زۆرجار ئەوانەی باسی شەرەف و نیشتیمانپەروەریی دەکەن دزی ڕاستەقینەن .
نموونەی ئەو پیاوە ئینگلیزەمان زۆرە .
وەرگێڕانی : فەرمان بەکر
0 التعليقات:
إرسال تعليق