• نوێترین بابەت

    الاثنين، 25 سبتمبر 2017

    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس (بەشی سێیەم)

    چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس 

    بەشی سێیەم
    نوسینی: سارا حەمە ئەمین
    دواتر کە چوومەوە بۆماڵ دەستم کرد بە نوێژ کردن زۆر سوپاسی خوام کرد کە یارمەتی یام لەو کێشەیە دواتر دەنگی نەبوو تا سێ ڕۆژ دواتر خۆی نامەی نارد ئەیوت 
    وەڵاهی دوعاکانت لەسەرم قبوڵ بوو ئێستە قۆڵێکم شکاوە سەیارەکەم وێران بووە کە ئەو هەموو پارەیەم پێداوە ئەوە لە ئێستاوە من تۆبە ئەکەم و واز لەم کارانە ئەهێنم تۆش گەردنم ئازاکە وێنەکانیشت ئەسڕمەوە و کۆمپیوتەرەکەشت فۆڕمات بکە با دەسەڵاتی منی تیا نەبێت ، دواتر وتم خوا بە سزای خۆی گەیاند ئیتر منیش گەردنیم ئازاد کرد و بلۆکم کرد
    ئیتر داواکارم لە خوای گەورە وەکو حەیای من و نەماڵەکەمی پاراست هی خەڵکیش بپارێزێت ڕاستە زۆرینەی کچان خۆشیان خەتابارن انشالله خوای گەورە هیدایەتی هەموو لایەک ئەدات بۆیە وریای وێنە و شتە شەخسەکانتان بن دواتر ئەم ڕووداوە هەفتەیەکی پێچوو من بلۆکم کردبوو بە فەیسبوکێکی تر وتی من دێمە داوات هەر زۆرم پێ سەیر بوو یەکسەر وتم ببورە چۆن شوو بە کەسانی وەکو تۆ ئەکەم ،
    تەلەفونی بۆ کردم ژمارەکەمی لابوو ئەگریا ئەیوت سوێن بە خوا لە هەموو شتە خراپ و هاوڕێ خراپەکان دوورکەوتومەتەوە وەڵاهی تۆ ئەوەندە کەسێکی باشی چوویتەتە دڵمەوە یان تۆ مارە ئەکەم یاخود هەرگیز ژن ناهێنم سوێن بەخوا گەر ڕۆژێک من نوێژێکم ئیهمال کرد تۆ بۆت هەیە لەسەر ئەوە لێم جیا ببیتەوە وەڵاهی بەڕاستی ئاشقی ئەخلاقی تۆبوومە ئێستە منیش هەر وتم ئیشاڵا خوا لە من باشترت ئەیاتێ ،
    قبوڵم نەکرد دواتر دوای مانگێک ماڵێک هاتنە داوام بەڵام شووم پێ نەکرد چونکە ئەو کوڕە بوو دواتر دووبارە تێلی بۆ کردمەوە زۆری قسە بۆ کردم منیش نوێژی ئیستیخارەم کردبوو پێشتر و نەشم ئەزانی بڵێم چی کەسێکی باشبوو هیچ بەوە نە ئەچوو ئەوانە ئیشی ئەو بێ بەڵام ئیتر ئینسانە و لە ژیانیا تا هەڵەیەک نەکات ڕاست نابێتەوە ئینسان پەند لە هەڵەکانی خۆی و خەڵکی وەرەگرێت ،
    دەی بەهەرحاڵ دواتر ڕازی بووم دوای دوو مانگ سەرەتای ساڵی ۲۰۱۳ بوو هاتنە داوام بۆ جارێکی تر ئێمەش پرسیار و شتمان لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی کردبوو خەڵکی ڕانیە بوو کەس بە خراپی ناو نەبرد ئێستاش هاوسەرین کچێکیشمان هەیە بەخوا لەو کاتەوەی هاوسەرین تا ئێستە یەک کێشەی گەورەمان نەبووە تا ئێستە هەڵەیەکی وای بەرامبەر نەکردووم زۆر بۆ خۆم و کەسوکارەکەشم باشە سەری بچێ نوێژی ناچێ شەوان پێکەوە قورئان ئەخوێنین هەڵەی هەبێ من بۆی ڕاستەکەمەوە بەڕاستی ژیان واتە ئیسلام
    الحمدالله کە موسڵمانم سوپاس بۆخوای گەورە کە ئەو کێشە گەورەیەی بۆم چارەسەر کرد و ئەو کەسەش کە دوعای مردن لێ ئەکرد ئێستە مێردمە و ئامادەم ژیانیشمی پێشکەش بکەم سوپاس بۆ ئەوەی ئێوەش لەگەڵمان بوون. 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چیرۆکی کچێکی لە خوا ترس (بەشی سێیەم) Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top