• نوێترین بابەت

    الاثنين، 4 سبتمبر 2017

    چۆن كه‌سه‌ لاوازەکان دەتوانن کێشیان زیاد بکەن؟

    چۆن كه‌سه‌ لاوازەکان دەتوانن کێشیان زیاد بکەن؟

    زۆر کەس بەردەوام گلەیی ئەوە دەکەن کە ‌ناتوانن کێشی لەشیان
    بەرزبکەنەوە سەرەڕای ئەوەی کە بەردەوام نان دەخۆن. بەڵام زۆر جار نهێنی بەرزکردنەوەی کێشی لەش بەتەنها لە نان خواردنی بەردەوامدا نییە و پێویستی بە چەند شیوازێکی خواردن و وەرزشێکی دیاریکراو هەیە.




    1-وەرزشی لەش جوانی
    زۆر گرنگە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ببنە خاوەن لەشێکی جوان و رێک وەرزش بکەن،چ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان بەرزبکەنەوە یاخود ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن. 
    ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان بەرزبکەنەوە واباشترە وەرزشی لەش جوانی بکەن ولەگەڵیدا رێژەیەکی زۆری ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین وەک (پاقلەمەنی و سەوزە شیرەمەنی و هێلکە) تاکو ماسوولکەکانی لە شیان گەورەببن و بەهۆیەوە کێشی لەشیان بەرز ببێتەوە .ئەمەش بە تەندروسترین و باشترین رێگا دادەنرێت بۆ بەرزکردنەوەی کێشی لەش.

    2-شیری پڕ لە چەوری بەکاربهێنەهەوڵبدە رۆژانە شیری پڕ لە چەوری بخۆیتەوە لە بری شیری کەم چەوری،هەروەها هەوڵبدە ئەو پەنیر و ماست و بەرهەمە شیریانە بەکاربهێنیت کە چەوریان زۆرە وچەوری لێدەر نەهێندراوە.

    3-هێلکە بخۆهێلکە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوە خۆراکییەکاندا دەنرێت. زەردێنەی هێلکە پڕێکی زۆر چەوری تێدایە و کاریگەری زۆری هەیە لە زیادکردنی کێشی لەشدا، سپێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بەرێژەیەکی زۆر لە پرۆتین کە خواردنێکی پێویستە بۆ گەورەکردنی ماسوولکە لەو کەسانەدا کە دەیانەوێت لە لاوازی رزگاریان بێت، دەتوانی رۆژانە بۆ زیادکردنی کێشی لەشت 6 هێلکە بخۆیت. 
    ئەگەر بێزاریت لە خواردنی بەردەوامی هێلکە،دەتوانی هێلکە لەگەل خواردنی جیاوازی تردا تێکەڵ بکەیت.

    4-خواردنی چەور و سوورکراوە بخۆنخواردنی چەور و سوورکراوە لە رۆندا بۆ تەندرووستی باش نین،بەڵام ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لە شیان بەرزبکەنەوە دەتوانن سود لەو خواردنانە ببینین بۆ قەڵەو بوونیان، بەمەرجێک کە لەسنور دەرنەچێت و نەبێتە مایەی زیانگەیاندنی لە رادەبەدەر بە تەندروستیان. 

    5-پێش خەوتن نان بخۆشەوانە پێش خەوتن واباشترە ژەمێک نان بخۆیت،چونکە خەوتن لە دوای نان خواردن دەبێتە هۆی خاوکردنەوە وسستکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک، کەسەر ئەنجام دەبێتە هۆی قەڵەویی.

    6-لە کاتی نانخواردندا ئاو زۆر بخۆنەوە

    7-چا بە شەکرەوە بخۆن

    شەکری زیادە لە لەشدا کۆدەبێتەوە و لەکۆتاییدا دەگۆردرێت بۆ چەوری.

    8-کێکی زۆر بخۆنکێک بڕێکی زۆر چەوری و وزە و کاربۆهێدراتی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.

    9-رێژەیەکی زۆری چەرەس بخ
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چۆن كه‌سه‌ لاوازەکان دەتوانن کێشیان زیاد بکەن؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top