ده‌فری فڕیوی (بوونەرە نامۆکان) له ئاسمانی له‌نده‌ن ده‌رده‌كه‌وێت
هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانیا، له نزیك گه‌راجی ماڵه‌كه‌ی، له له‌نده‌ن، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كات، تێیدا ته‌نێكی دره‌وشاوه له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت و میدیاكانی به‌ریتانیاش ده‌ڵێن ده‌فری فڕیوی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانه.
گاری لۆوی، ته‌مه‌ن 38 ساڵ، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی به مۆبایلی خۆی تۆماركردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ته‌نه به ئاسمانه‌وه ده‌فڕی و هیچ ده‌نگی نه‌بوو، ته‌نها ده‌بریسكایه‌وه.
گاری نازانێت ئایا ئه‌و ته‌نه له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه یان نا و ده‌ڵێت تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته و نازانم ئه‌وه ده‌بری فڕیو (یوفۆ)یه یان نا.
فیلیپ مانتل، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌فره فڕیوه‌كان له به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان گرفتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه هه‌یه كه به مۆبایل تۆمار ده‌كرێن و كوالیتییه‌كه‌یان هێنده به‌رز نییه بتوانێت به روونی دیمه‌نی ده‌فره فڕیوه‌كان نیشان بدات.
روونیشی ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان، ته‌نها ته‌نێكی دره‌وشاوه نیشانده‌ده‌ن، نه‌ك ده‌فری فڕیو یاخود یوفۆ، تا ئێستاش بۆیان یه‌كلا نه‌بووته‌وه ئه‌و ته‌نه دره‌وشایه‌وه چی بووه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق