برینی گەدە Peptic Ulcer
دیارترین هۆکاری سەرەکی بۆتوش بون بە برینی گەدە
هەوکردنی گەدەیە ئەویش بەهۆی
بەکتریای ( Helicobacter Pylori ( H Pylori
جۆرە بەکتریایەکە لە گەدەدا دەژی کەمتر بەکتریایێک توانای ئەو پلە گەرمیەی ترشێتی گەدە دەکات بەڵام H Pylori توانای بەرگەی ئەو ترشێتیەی هەیە پێوانەی ژمارەی هایدرۆجیجی (PH) گەدە یەکسانە بە ( ۱ بۆ ۲ )
چەند هۆکارێکی تریش بۆ تووش بوون :
خواردنەوەی مەشربو و جگەرە کێشان و بەکار هێنانی دەرمانی NSAID ئازارشکێنەکان و وە بۆماوەیش هۆکارە بۆتوش بون .
نیشانەکانی
1ـ هەست بە ئازاری گەدە دەکات
2ـ ئیشتیهای کەم دەبێتەوە
3ـ دڵ تێکەڵ هاتنو و ڕشانەوە
4ـ کێشی کەم ئەکات و تای ئەبێ
5ـ پیسایەکەی خوێنی لەگەڵ دایەو ڕەنگەکەی سوری تاریکە
چۆن ئەم نەخۆشیە دیاری ئەکرێ :
کاتێک کە نەخۆش هەست بە ئازار و سوتانەوەی گەدەی دەکات ،پزیشک بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکە یەکێک لەم رێگایانە دەگرێتە بەر :
هەناوبینی (Endoscope) :
لە رێگەی ئامێری تایبەتەوە سەیری ئەو شوێنانەی ناوپۆشی گەدە دەکات کە سوربونەتەوە و هەویان کردوە یان بون بە برین و پارچەیەک یان چەند پارچەیەک لە گۆشتی ناو گەدەی وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ تاقیگە بۆ شیکاری شانەزانی .
شیکاری پیسایی ( H pylori stool antigen):
لە رێگەی پیسایی نەخۆشەکەوە دەتوانرێت بزانرێت کە ئەو بەکتریایە هۆکاری هەوکردن و ئازارەکەیە . ئەمەش یەکێکە لە رێگە زۆر باش و ئاسانەکان و بری تێچونی پارەی شیکارییەکەش کەمە .
شیکاری خوێن ( H pylori antibody test):
خوێن لە نەخۆشەکە وەردەگیرێت و شیکاری بۆ دەست نیشانکردنی بەرگری لەشی دەکرێت بۆ ئەم بەکتریایە ،لە کاتی خوینبەربونی گەدە ئەمە باشترین رێگەیە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم بەکتریایە و لە رێگەی ئەم شیکارییەوە ئەتوانرێت بزانرێت ئایا نەخۆشەکە تازە توشبوە (Acute) یان ماوەیەکی زۆرە ئەم بەکتریایە لە لەشیایەتی ( Chronic). خوێنی نەخۆشەکە وەر دەگیرێت و پاشان پلازمای خوێنەکەی وەر دەگیرێت ئینجێ دەکرێتە کیتێکەوە ئەگەر دوو هێڵی پیشان یا ئەوە واتا کەسەکە posetive توش بوە
باشترین و زوترین ڕێگایە ئەم فەحسی خوێنە بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە
چارەسەر (Treatment):
دەرمانی
Pylori kite
پایلۆری کت بەکاردەهێنرێت کە پێکهاتوە لە سێ دەرمان پێکەوە وەکو کۆرسێکی هەفتەیی بەکاردەهێنرێت . لەماوەی 7 ڕۆژدا دەرمان بەکار بهێنرێ باش دەبێ
ئەگەر دەرمان بەکار نەهێنرێت و گرنگی پێ نەدرێ کەسەکە توشی برینی گەدە ئەبێت و دوایش ئەمە هۆکاری سەرەکیە بۆ توش بون بە شێرپەنجەی گەدە
Pylori kite includes three drugs :
1. Lansoprazole
2. Clarithromycin
3.tinidazole
تێبینی باشتر وایە ئەم خوارنانەش نەخورێت هەرکەسیک کێشەی گەدەی هەبێ
1ـ خوارنە سورەکراوەکان وەک تەماتە و پەتاتە ....
2ـ دۆشاوی تەماتە
3ـ بەهارات و زەردەچەوە
4ـ خواردنەمەنیە سوێر و تونەکان بیبەرتون بەتایبەتی
N:lost
0 التعليقات:
إرسال تعليق