• نوێترین بابەت

    الأربعاء، 11 أكتوبر 2017

    ئـامۆژگارییەکانی جاکسۆن بڕوان بـۆ کوڕەکەی زۆر گرنگە

    ئـامۆژگارییەکانی جاکسۆن بڕوان بـۆ کوڕەکەی 

    نووسەری ئەمریکی ناسراو جاكسۆن بڕاون کوڕێكی هەبوو بە ناوی ئادەم چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی بچێتە زانکۆ كۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ كوڕەكەی نووسی کە خۆی لە 250 ئامۆژگاری دەبینێتەوە , لەبەر گرینگی و بەپێزی ئامۆژگارییەكانی لە ساڵی 1991 لە كتێبێکی قەبارە 90 لاپەڕەیی چاپی کردو بڵاوی كردەوە بەناوی ,, ئامۆژگارییە بچووکەکانی ژیان,, . دوای بڵوبوونەوەی بووە پڕ فرۆشترین لە ئەمریکاو جیهان , وە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدرا , لە خوارەوە پوختەیەک لە ئامۆژگارییەکانی بەخاڵ دەنووسین ...... 



    1- لە جگەرە کێشان خۆت بەدوور بگرە .
    2- زۆر بە ووردی هاوسەری داهاتووت هەڵبژێرە , چونكە خێزان بەرپرسە لە 90% خۆشبەختی و بەدبەختیت .
    3- كەلوپەلی هەرزان بەها مەکڕە .
    4- منداڵەکانت قبوڵ کە بەو شێوەیەی هەن نەوەک بە شێوەیەی تۆ دەتەوێ .
    5- کاتی خۆت بەفیڕۆمەدە لە بەرپەرچ دانەوەی ڕەخنەگرەكانت .
    6-متمانە بە هیچ پیاوێكی سیاسی مەكە .
    7- کاتێک ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەت بەكاردەهێنی پێش ئەوەی بۆی بگێڕیتەوە پڕی لە بەنزین بکە .
    8-هەرگیز چرکەساتە خۆشەكانی ژیانت بە تەلەفۆن کردن مەپچڕێنە .
    9-كرێی هیچ كەسێك مەدە تا کارەکەی تەواو دەکات .
    10-هەرگیز گفتوگۆی ماددی و دارایی لەگەڵ كەسێک مەکە کە لە تۆ زۆر زۆرتری هەیە یاخود لە تۆ زۆر کەمتری هەیە .
    11- وریابە کاتێک قەرز بۆ هاوڕێکەت دەکەی چونکە لەوانەیە هەردووکیان لەدەست بدەی .
    12-هەرگیز نەكەی پرسیاری موچە لە كەسی بەرامبەرت بكەی .
    13- كاتێک دەتەوێ خانوێك بكڕی سێ شت لەبیرنەکەی , یەكەم شوێن دووەم شوێن سێ یەم هەر شوێن .
    14-هەركاتێك پیشەیەك یاخود کارێكت دۆزییەوە لەگەڵ تەماع و خەونەكانت گونجاو بوو پەسندی بكە و موچەكەت زۆر بەلاوە گرنگ نەبێ .
    15-متمانە بە زاكیرەی خۆت مەکە , هەموو شتێك لە سەر وەرەقە بنوسە .
    16- قەرز بدە بە کەسێک كە جێگەی متمانەیە , چونكە قەرزەكەت بۆ دەگێڕێتەوە پێش ئەوەی داوای بكەیتەوە .
    17-هەموو كەسێک حەزی لە مەدح و ستایشە , كەواتە تۆش بەخیل مەبەو ستایشی خەڵکی بكە .
    18-لەبیرت بێ نرخی گونجاو ئەوە نیە لەسەر کاڵاکان نووسراوە بەڵکو نرخی گونجاو ئەوەیە لەگەڵ بودجەی تۆ بگونجێ .
    19-لەهەڵسوکەوتە هەڵەكانی منداڵەکەت خۆش مەبە چونكە ئەوە بەرپرسیاریەتی تۆیە .
    20-ئەو زانستەی دەیزانی بڵاوی بكەرەوە و خەڵكی تریش فێرکە .
    21-هەرگیز باسی ژیانی تایبەتی و دارایی خۆت بۆ هیچ كەس مەكە مەگەر لە كاتی زۆر پێویستی نەبێت .
    22-هەر كاتێک مەدحی هاوڕێیەكی تۆیان لە شوێنێک كرد ئەوا پێی ڕابگەیەنە .
    23-ئەگەر دەتەوێ ڕۆژێکی تەندروست بەسەربەری ئەوا شەوەکەی زوو بخەوە .
    24-ئەگەر دەتەوێ كەسێك شەرمەزار بكەی لەبەرئەوەی خراپەی دەرهەق كردووی ئەوا چاکەیەك لەگەڵ منداڵەكانی بکە .
    25-هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بكە لە ڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە لە موستەوای خۆت بێت , یاخود نزیک بێت لە خۆت .
    26-ئەگەر شتێکت دوو جار لە كەسێك وەرگرت ئەوا جاری سێ یەم هەوڵبدە بیکڕیت .
    27-ئەگەر لە ژووێک بوویت كەسێکی لە خۆت گەورەتر هات ئەوا لەبەری هەڵسەوە .
    28-كاتێك قسە بكە خەڵکی هەموو بێ دەنگ بوون .
    29-ڕۆژانە نیو كاتژمێر بە پێ بڕۆ .
    30-كەسێکی ئاسایی بە و دووركەوە لە خۆنوواندن .
    31-هەرگیز گفتوگۆ لەسەر شتی پڕوپوچ مەكە .
    32- كتێبی باش بكڕە تەنانەت ئەگەر نەیخوێنیتەوەش .
    33-وشەی ,, سوپاس ,, و ,, بێ زەحمەت ,, زۆر بەكاربهێنە .
    34- مەدحی سێ كەس لەبیرنەكەی دایك و باوكت , خێزانەكەت , هاوڕێکانت .
    35-لە سەلام کردن هەمیشە دەستپێشخەر بە .
    36-لە سنووری تواناکانی خۆت بژی .
    37- نازی ژنەكەت هەڵگرە بەڵام نازی منداڵەکانت هەڵمەگرە .
    38-سەیری چاوی ئەو کەسە بكە كە گفتوگۆی لـەگەڵ دەکەی .
    39-ئۆتۆمبێلی هەرزان بەها بکڕە بەڵام تا بۆ دەكرێ خانووی باش و گرانبەهـا بکڕە .
    40-هەرگیز لە كەس بێ هیوا نەبێ چونکە ڕۆژانە موعجیزەی چاوەڕوانەکراو ڕوودەدات .
    41-بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵكی بكە كە پێت خۆشە مامەڵەت لەگەڵ بکـرێ .
    42-سـوود لە هـەڵەکـانت وەرگرە .
    43-سوپراس بۆ کەسێکی خۆشەویستت بکە بە پێدانی دیارییەک .
    44-دان بە هەڵەکانت بنێ و نکوڵی لێ مەکە .
    45-هەمیشە هەر كەسێ هاوکاری كردی قبوڵی کە .
    46-پاش سزادانی منداڵەكەت لە ئامێزی بگرە .
    47-ئەو پۆشاكەی لەبەری ناكەیت و پێویستت پێی نی یە بی بەخشە بە کەسانێك كە پێویستان پێیەتی .
    48-لە پەیوەندی كۆمەڵاتی و پیشەیت لە بیرت بێت گرینگ ترین شت متمانەیـە .
    49-هەرگیز خۆت بەراورد مەكە بە جیران و خزمەکانت .
    50-هیچ كتێبێكی گرنگ لە كەس وەرمەگرە مەگەر بتەوێ جارێكی تر نەیخوێنیتەوە .
    51-هەمیشە بە منداڵەکانت بڵێ ئێوە زۆر باشن , وە متمانەی زۆرم بە ئێوە هـەیە .
    52-بیر لە شتی گەورە بكەرەوە , بەڵام چێژ لە ژیانی سادەو ئاسایی وەربگرە .
    53-زەردەخەنە زۆر بکە خۆ هیچی تێناچێ , بەڵام بەهاکەی بە پارەو سامان دیاری ناکرێ .
    54-ڕێز لە تایبەتمەندی (خصوصيەت) منداڵەکانت بگرە .
    55-ناوی خەڵکی لەبیر مەکە , بەو ناوە بانگی بکە کە ئەو پێی خۆشە نەوەک ئەوەی تۆ پێت خۆشە .
    56-لەكاتی نان خواردن تەلەفیزیۆن بكوژێنەوە .
    57-زوو زوو پشکنین بۆ جەستەو ددانەکانت بکە .
    58-خۆت بەدوور بگرە لە مرۆڤـە خراپەکـان .
    59-لەكاتی تووڕەیی هیچ بڕیارێک مەدە .
    60-باشترین هاوڕێی خێزانەکەت بە .
    61-خەڵکی بە کردەوە باشەکانیان هەڵسەنگێنە نەوەک بە سامان و پلەوپـایە .
    62-هەرگیز كاتی خۆت بە فیڕۆمەدە بە خەفەت خواردن لە هەڵەکانی ڕابردووت چونكە داهاتووشت وێران دەکات .
    63-بە ئاشكرا مەدحی خەڵکی بكەو بە نهێنی ئامۆژگاری بكە .
    64- هەرگیز بە سکی برسی نەچیت بۆ بازاڕکردن چونكە ئەو ساتە شتی زیاد لە پێویستی خۆت دەکڕیت .
    65-منداڵەکانت فێری پارە پاشەکەوت كردن بكە .
    66-هاوڕێیەتی خەڵکی لە خۆت زیرەک تر بکە .
    67-گرینگی زۆر بەوانە بدە كە زیاتر خۆشت دەوێن .
    68-هەمیشە حەزەر لەو كەسە بكە كە هیچی نی یە لەدەستی بدات .
    69-لە بیرت بێ سەركەوتنی خێرا بەلایەنی كەمەوە پێویستی بە پانزە ساڵ هـەیە .
    70-چاوەڕێی ئەوە مەکە كە تەنها دەوڵەمەندی سەرچاوەی خۆش بەختیتە .
    71-زۆر لە خۆت مەکە بۆ گۆڕینی خەڵکانی تر .
    72-هەوڵی ڕازی كردنی خەڵکی مەدە لەسەر حیسابی نەفسی خۆت .
    73-ئاوا لە كێشەکانت بڕوانە كە دەرفەتێكە بۆ پێگەیشتن و گەشە كردنـت .
    74-ئازارو شكشتەکان وەک بەشێک لە ژیان قبوڵ بکە .
    75-لـە 5% موچەکەت ببەخشە لە پێناوی خەڵكی تر .
    76-خۆت هەڵبسەنگێنە بە پێوەری خۆت نەوەک بە پێوەری خەڵكی تر .
    77-لە بیرت بێ هیچ كەس بە تەنها سەركەوتوو نابێ , كەواتە سوپاسی ئەوانە بكە كە هاوکارت بوون بۆ سەركەوتنت .
    78-هاوبەشی لەگەڵ كەسێک مەكە سێ جار شكشتی هێنابێ .
    79-لە 15% پارەکەت پاشەكەوت بکە .
    80-ئەوەندە سەرقاڵ مەبە كە نەتوانی خەڵکی نوێ بناسیت .
    81-دووركەوە لە شوێنی گوماناوی .
    82-گەشت بكەو شوێنی نوێ ببیبە بە عەقڵێكی كراوە .
    83-ئەگەر بەشێوازی هەڕەشە ئاسا ئامۆژگاری منداڵەکانت بکەی ئەوە چاوەرێی ئەوە مەکە گوێت لێ بگرن .
    84-ناحەزەکانت بكە بە دۆستت بە ئەنجامدانی سوپرایزێک .
    85-ئەگەر كەسێک پرسیاری شتێکی لێ كردیت حەزت پێی نەبوو ئەوا زەردەخەیەک بكە و بڵێ ,, بۆچی ئەتەوێ ئەو شتە بزانی ,, .

    و.لەعەرەبیەوە : قەهـار حەسەن كەپەنەكی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئـامۆژگارییەکانی جاکسۆن بڕوان بـۆ کوڕەکەی زۆر گرنگە Rating: 5 Reviewed By: pro23
    Scroll to Top