به ئاسانترین رێگا کۆڵۆنت پاک بکه‌ره‌وه
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌ست نه‌خۆشیه‌کانی کۆڵۆنه‌وه ده‌ناڵێنن و پزیشک
زۆربه‌ی خواردنه پاقله‌مه‌نیه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه ده‌کات، ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی ڵیده‌که‌ین
پاکردنه‌وه‌ی کۆڵۆنه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی 8 کیلۆگرام له
پیساییه‌کانی ناو کۆڵۆن و چه‌وری.
کۆلۆن یه‌کێکه له ئه‌ندامه گرنگه‌کانی له‌شی مۆرۆڤ کاری ئه‌م ئه‌ندامه پاراستنی
هاوسه‌نگی له‌شه، هه‌موئه‌ندامه‌کانی له‌شمان له‌جۆره‌کانی نه‌خۆشی ده‌پارێزێت،
له‌به‌ر ئه‌وه پاکردنه‌وه‌ی کۆلۆن و گرنگی دان به‌م ئه‌ندامه کارێکی زۆر گرنگه و
سودێکی زۆری ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی.
هه‌موخواردنێکی ته‌ندروست که ده‌یخۆین ده‌بێت، دوای 24 کاتژمێر له‌شمان
جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و خواردنانه‌ی ته‌ندروست نه‌بن ، ماوه‌ی 72 کاتژمێری ده‌وێت و
پاشماوه‌ی ژه‌هره‌کانیشیا‌ن له‌کۆڵۆن کۆده‌بێته‌وه و توشی کێشه‌ی ته‌ندروستیمان
ده‌کات .
نیشانه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی ماده‌ی ناته‌ندروست له کۆڵۆن :
قه‌بزی گرنگ ترین نیشانه‌ی پیسبونی کۆڵۆنه
گرنگ ترین نیشانه‌کانی که پێمان ده‌ڵێت پێویستمان به پاک کردنه‌وه‌ی کۆڵۆنه :
ته‌ندروستییه‌کی خراپ
هه‌بونی هه‌وای زیاده له ناوسک
زوو هه‌ست کردن به‌هیلاکبوون
هه‌ستکردن با ئازاری سک
دوو دڵی و دڵه‌راوکێ
هه‌ستکردن خه‌مۆکی
مه‌زاجی بوون
له‌بیرچونه‌وه
سکچون
سوربونه‌وه‌ی پێست و دروست بونی بڵقی سور
دروست بونی ئازاری ماسولکه و جومگه‌کان
لاواز بونی سیستمی به‌رگری له‌ش دژ به‌نه‌خۆشی
چۆنێتی پاکردنه‌وه‌ی کۆڵۆن له 10 بۆ 16 ڕۆژ
پێداویستیه‌کانی دروست کردنی ئه‌م پێکهاته‌یه :
ئاوی لیمۆیه‌کی تازه به‌گوشراوی
10 دڵۆپ ڕۆنی نه‌عنا
چۆنێتی دروستکردنی گیراوه‌که
هه‌موپێکهاته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاوی خاوێنی پاڵێوراو تێکه‌ڵ ده‌که‌ین.
به‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه له‌ماوه‌ی دووهه‌فته هه‌ست به ته‌ندروستیه‌کی باش
ده‌که‌ین و له کێشه‌کانی کۆڵۆن رزگارمان ده‌بێت .
چ کاتێک ئه‌م گیراوه‌یه بخورێته‌وه؟
به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌کان و پزیشکیه‌کان، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی تایبه‌تن به کۆڵۆن و
گه‌ده ده‌بێت پێش نان خواردن بخورێن
وه پێویسته رۆژانه له جارێک هه‌تا 3 جار ئه‌م گیراوه‌یه وه‌ربگیرێت
0 التعليقات:
إرسال تعليق